هەولێر – 13ی ئەیلولی 2022
20 لە ڕاهێنانێک دەربارەی چۆنیەتی دروستکردنی هاوبەشیکاریی ستراتیژیی بۆ هاوکاریکردن لە پێناو کۆتایهێنان بە هەژاریی و پاراستنی هەسارەی زەوی و باشترکردنی ژیان و ئاسۆی هەمووان لە هەرێمی کوردستان ، ٢٠ فەرمانبەری تەکنیکی سەر بە وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان ، برەوویان بە کارامەییەکانیان دا .
ڕاهێنانە یەک ڕۆژیەکە لە لایەن نووسینگەی پاڵپشتی گەشەپێدانی سەر بە نووسینگەی هەرێمیی یونامی لە هەولێر ، بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا و ئامانج لێی بەهێزکردنی بەشداربووان بوو ، لە بنیاتنان و پتەوکردنی پەیوەندییە هاریکارئامیزەکان لەگەڵ لایەنە پەیوەندارە جیاکان ،ئەوانەی دەکرێ یارمەتیدەر بن لە چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ئامانجەکانی گەشە پێدانی بەردەوام .
لەمبارەیەوە دکتۆر کەنار هیدایەت ، بەڕێوەبەری گشتی هەماهەنگی و هاریکاری لە وەزارەتی پلاندانی هەرێمی کوردستان وتی"ئەم ڕاهێنانە پەیوەستە بە بەرزکردنەوەی ئاستی تێگەیشتنمان بۆ ئامانجەکانی گەشە پێدانی بەردەوام و هەروەها بنیاتنانی هاوبەشیکاری سترتاتیژیی چونکە ئێمە پێویستین بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی حکومەت و پلانەکانی گەشەپێدان." لە درێژەی قسەکانی ئەو ئاماژەی بەوە دا کە ئەو زانیارییانەی کە بەشداربووان وەدەستیان هێناوە دەگوازرێنەوە بۆ نووسینگەکانی بەڕیوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان.
لە وتەکەیدا بەڕێز کیزیت پاتریک لە نووسینگەی پاڵپشتی گەشەپێدانی سەر بە نووسینگەی هەرێمیی یونامی لە هەولێر ئەوەی ڕوونکردەوە کە وەزارەتی پلاندانی عێراق ڕوانینی 2030 وەک چوارچێوەیەک دەبینێ بۆ پێشوەچوونە گەشەپێدانەکانی خۆی و هەروەها وەکو نەخشە ڕێگایەکیش کە پێویستە هەموو وەزارەتەکان و حکومەتە خۆجێییەکان پابەند بن پێی لە پێناو جێبەجێکردنی ئەجێندای جیهانیی 2030 وتی " بە لای ئێمە زۆر گرنگە ئەو کەرەستەو زانیارییانە دابین بکەین کە ئێوە پێویستتانە بۆ جێبەجێکردنی ئەم کارە."
گۆهدار موحەمەد عەلی سەرۆکی یەکەی ئامار ی دانیشتووان وهێزی کار ، کە یەکێک بوو لە بەشدار بووان دەربارەی ئەو وانانەی کە لە ڕاهێنانەکە فێری بووە وتی " بۆ من گرنگ بوو بزانم کێ لەوانەیە ببێ بە هاوبەشیکارمان و هەروەها چ سەرچاوەیەکیش لەگەڵ خۆی دێنێتە سەر مێز. لە ڕێگای ئەم زانینە ، ئێستا بیرۆکەیەکی باشترم هەیە دەربارەی برەودان بە نیشاندەرە پەیوەستەکان بە جێبەجێکردنی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام."