بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە هێرشە تیرۆرستیەکەی ئەمدواییەی عێراق
٢١ کانونی یەکەم ٢٠٢٢
٢٠ کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش بە توندترین دەستەواژە سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمدواییەی نزیک کەرکوک و ئەلبوبالی کرد ،ئەم هێرشانە کە لە ڕۆژی یەکشەمەی 18ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ ڕوویاندا و ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش)، بەرپرسیاریی ئەنجامدانی گرتە ئەستۆ، بە لایەنی کەم بوونە هۆی کوژرانی نۆ پۆلیسی عێراق و هەشت هاوڵاتی سڤیل.
ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش هاوسۆزیی و سەرەخۆشی خۆیان بۆ خانەوادەی قوربانیان و حکومەتی عێراق دەربڕی و هیوای چاکبوونەوەی خێراو تەواویشیان بۆ برینداران خواست. ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش پشتگیریی خۆیان بۆ سەربەخۆیی و سەروەریی و یەکپارچەیی خاک و پرۆسەی دیموکراتی و خۆشگوزەرانی لە عێراق دووپات کردەوە.
هەروەها ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش دووپاتیان کردەوە کەوا تیرۆر بە هەموو جۆر و شێوەکانی یەکێکە لە گەورەترین مەترسییەکانی سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.
ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش جەختیان لەسەر پێویستی لێپێچینەوە کردن لە ئەنجامدەران و ئامادەکاران و دابینکەرانی دارایی ئەم کردە تیرۆریستیە قێزەوەنانە و ڕادستکردنیان بۆ دادوەریی کردەوە. و داواشیان لە هەموو وڵاتان کرد ، بە گوێرەی پابەندییان بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی پەیوەست ، کە چالاکانە لەگەڵ حکومەتی عێراق و دەسەڵاتەکانی تری پەیوەندار بەم بابەتانە هاوکار بن.
هەروەها ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش دووپاتیان کردەوە کەوا هەر کردەیەکی تیرۆریستی تاوانە و هیچ پاساوێک هەڵناگرێ و بێ گوێدانە هۆکار و شوێن و کات و لایەنی ئەنجامدەرانی. هەروەها دووپاتیان کردەوە کە پێویستە هەموو وڵاتان و بە هەموو شێوەیەک و بە گوێرەی پەتماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و پابەندییەکانی تری یاسای نێودەوڵەتی ، بە یاسای نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ و یاسای پەنابەریی نێودەوڵەتی و یاسای مرۆیی نێودەوڵەتیشەوە ، رووبەرووی ئەو هەڕەشانە بووەستنەوە کە دووچاری ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەبنەوە لە ڕێگای کردەوە تیرۆریستییەکان.
لە کۆتاییدا، ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش پشتگیریی خۆیان بۆ ئاسایشی عێراق و بەردەوامیی لە بەگژداچوونەوەی دژی تیرۆر بە داعشیشەوە دووپات کردەوە .