لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ناساندنی یاساکانی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بە خوێندکارانی زانکۆ لە هەرێمی کوردستانی عێراق

٠٧ ئازار ٢٠٢٣

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار سیمپۆزیۆمی تایبەت بە هێنانە ناوەوەی یاساکانی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ ناو پرۆگرامەکانی وانەوتنەوە لە زانکۆکان ئەنجام دەدەن.

ھەولێر، ھەرێمی کوردستان (ILO News) ئەمڕۆ دووشەممە (ئازار 6)، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ھەرێمی کوردستان، بە ھاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی، سیمپۆزیۆمێکیان لە ھەولێر سازکرد  بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هێنانە ناوەوەی یاساکانی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ ناو پرۆگرامەکانی زانکۆ.

لە چالاکییەکەدا نوێنەرانی حکومەت، ئەندامانی پەرلەمان، خاوەنکار و سەندیکای کرێکاران، داڕێژەرانی سیاسەتی سەرەکی، ئەکادیمیستەکان و نوێنەری زانکۆکان، ناوەندەکانی پەرەپێدانی پیشەیی و چەند قەوارەیەکی دیکە کۆکردەوە.

گفتوگۆی پانێڵەکانی لەخۆگرتبوو سەبارەت بە گۆڕانی تێڕوانین و ئاسۆی دەرچووانی گەنج بەرەو دامەزراندن لە کەرتی تایبەت و هەندێک لە بەربەست و تەحەددییە سەرەکییەکان لەم ڕووەوە. هەروەها گفتوگۆکان تیشکیان خستە سەر گرنگی هێنانە ناوەوەی یاساکانی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ ناو پرۆگرامەکانی زانکۆ و ئەو شێواز و میکانیزمانەی کە پێویستن بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەم بابەتانە لە خوێندنی باڵادا دەوترێنەوە.

“دەستڕاگەیشتن بە هەلی کار و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجانمان پرسێکی گرنگی نیشتمانییە” وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئارام محەمەد قادر. هەروەها ئاماژە بەوەی کرد کە "ئێمە، لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ پەرەپێدانی توانای گەنجان و دەرچووانی زانکۆکانمان، بۆ ئەوەی بتوانن کێبڕکێ لەسەر هەلی کار بکەن. لە ئێستادا کاردەکەین بۆ باشتر ڕێکخستنی ناوەڕۆکی مەنهەجەکان لەگەڵ پێداویستیەکانی بازاڕی کار، دڵنیابوون لەوەی کە پەیوەندییان بە کارامەیی پێویستی بازاڕی کارەوە هەیە.”.

بریکاری وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستانی عێراق، زەکیە سید ساڵح ڕاگەیاند کە “ئەم بۆنەیە زۆر گرنگ بوچونکە هەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەت سەبارەت بە یاساکانی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی گرنگییەکی زۆری هەیە و ئیمە لەم بارەیەوە یاداشتێکی لێکتێگەیشتنمان هەیە لە نێوان هەردوو وەزارەت” . دەشڵێت" بانگهێشتی هەموو هاوبەشە پەیوەندیدارەکان دەکەین بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگییەکانیان، بەتایبەتی لە جێبەجێکردنی ئەم سیاسەتانە و هەروەها داوا لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار  دەکەین کە بەردەوام بێت لە پێشکەشکردنی پاڵپشتی تەکنیکی تایبەتمەندەکەی، بۆ ئەوەی بتوانین دڵنیابین لەوەی کە کرێکارانی کەرتی تایبەت و ئەوانەی کە بۆ خویان ئیش ئەکەن  بە باشی پارێزراون”.

ناساندنی یاساکان بە دەرچووان ڕێگە بە خوێندکاران دەدات لە سوودەکانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی تێبگەن و پشتگیرییەکی فراوانتر بۆ ڕووماڵکردنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی لە نێوان کرێکارانی گەنج و هەروەها خەڵکی فراوانتردا بچێنن.

گفتوگۆکان بەشێکن لە هەوڵە بەرفراوانەکان بۆ درێژکردنەوەی ڕووماڵی دەستەبەری کۆمەڵایەتی و بەهێزکردنی پاراستن و گەرەنتی یاسایی بۆ کرێکاران و باشترکردنی ژینگەی کارکردن.

بە پشتیوانی یەکێتی ئەوروپا، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار لەگەڵ پێکهێنەرانی سێ قۆڵی خۆی - نوێنەری حکومەت، خاوەنکار و کرێکاران - هەروەها پەرلەمانتاران کاردەکات، بۆ پێداچوونەوە بە ڕەشنووسی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی. پێشکەوتنە سەرەکییەکانی ژێر ڕەشنووسی یاساکە بریتین لە درێژکردنەوەی ڕووماڵکردن بۆ کرێکارانی کەرتی نافەرمی، خۆبەخشەکان و خاوەن کارەکان. هەروەها یارمەتییە نوێیەکان بە هەموو کرێکارانی کەرتی تایبەت دەناسێنێت، بە شێوەی فەرمی و نافەرمی، وەک ئەوانەی پەیوەندییان بە منداڵبوون و بێکارییەوە هەیە.

هەروەها پشتگیری تەکنیکی پێشکەش کردووە لە پێداچوونەوە بە یاسای کاردا بۆ دڵنیابوون لەوەی یاساکە لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و باشترین پراکتیزەکاندا دەگونجێت. ئەم یاسایە لەماوەی ڕابردوودا لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندکرا.

“ئێمە دەستخۆشی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەکەین بۆ ئەو پێشهاتەی ئەم دواییە لە پێوەندی لەگەڵ پەسەندکردنی یاسای کار لەلایەن پەرلەمانەوە، کە هەوڵدەدات بۆ پاراستنی کرێکاران و بەرزکردنەوەی بارودۆخی کار بەتایبەتی بۆ ژنان و گەنجان و چارەسەرکردنی کاری منداڵان، لەوانەش خراپترین شێوەکانی”. ڕێکخەری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار بۆ عێراق مەها قطاع.

قطاع زیادی کرد: "ناساندنی یاسای کار و یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ ناو مەنهەجی زانکۆکان هەنگاوێکی نایاب و ناوازەیە بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری دەرچووانی گەنج لەسەر مافەکانیان لە جیهانی کاردا".

هەنگاوی داهاتوو بریتی دەبێت لە پێشکەشکردنی پشتگیری تەکنیکی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ئاسانکردنی دوو یاساکە لە نامیلکەیەکدا بۆ ئەوەی وەک کەرەستەی فێربوون بۆ خوێندکاران بەکاربهێنرێت. هەروەها ڕاهێنانی مامۆستایانی زانکۆ لە ئەنجامدانی دانیشتنەکان لەسەر یاسا و مافەکانی کار و ئاسایشی کۆمەڵایەتی.

Nisreen Bathish

نه‌سرين به‌تحێش

رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كار
راوێژكارى په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كار
رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كار

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت