وتار
سکرتێری گشتی - پەیام بە بۆنەی رۆژی جیهانیی وشیاریی مین و هاوکاریی کاری مین
٠٤ نیسان ٢٠٢٣
٤ی نیسانی ٢٠٢٣
بۆ ملیۆنان خەڵک، بەتایبەتی ژنان و منداڵان، کە لە ناو کێڵگەی میندان بەهۆی پشێویی شەڕی چەکدارییەوە لە هەر هەنگاوێکدا رووبەڕووی مەترسی دەبنەوە.
هەتتا دوای وەستانیشی شەڕ دوای خۆی چەندین مەترسیی کارەساتبار جێدەهێڵێت وەک مین و پارچە و بۆمبی نەتەقیو کە کۆمەڵگا دەتەنن. ئاشتی هەرگیز ناتوانێت دڵنیایی سەلامەتی بێنێتە ئاراوە گەر ڕێگاوبانەکان و کێڵگەکان مینڕێژ کرابن یان کاتێک پارچە و بۆمبی نەتەقیو هەڕەشە بن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان یانیش کاتێک منداڵان یاری بە پارچەی نەتەقیوەوە دەکەن کە پێیاندا دەتەقنەوە.
فەرمانگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین (UNMAS) هاوبەشکارەکان بەیەکەوە کۆدەکاتەوە بۆ هەڵگرتنەوەی ئەم چەکە مەترسیدارانە و یارمەتیدانی دەسەڵاتی نیشتمانی و دابینکردنی دڵنیایی سەلامەتی بۆ چوون بۆ ماڵ و قوتابخانە و نەخۆشخانە و کێڵگەی جوتیاران. ئەم رێکخراوە هەروەها پشتگیری لە دیزاینی "دەستپێشخەری دانەوێڵەی دەریای ڕەش" هەناردەکردنی بێکێشەی دانەوێڵە و پەینی کیمیاوی لە بەندەرەکانی ئۆکرانیاوە دەکات.
لەگەڵ ئەوەش ، کۆششە جیهانییە بەرفراوانەکان زۆر پێویستە بۆ پاراستنی خەڵک لە مینەکان .
بۆیە داوا لە وڵاتانی ئەندام دەکەم ڕێککەوتنامەکانی قەدەغەکردنی مینە دژە کەسیی و بۆمبی هێشوویی و قەدەغەکردنی چەند جۆرە چەکێکی تەقلیدی پەسەند و تەواو جێبەجێبکەن .
لەم ڕۆژە جیهانییەدا ، با ڕێوشوێنەکان بگرینە بەر بۆ کۆتایی هێنان بەم ئامێرانەی مردن و پاڵپشتی جڤاکەکان بکەین لە کاتی بوژانەوە و چابوونەوە و یارمەتی خەڵکی بدەین بۆ گەڕانەوە و بونیاتنانەوە و دەستپێکردنەوەی ژیانیان بە سەقامگیریی .
وتار لە لایەن
ئهنتۆنيۆ گۆتێرێس
UN
سكرتێرى گشتى نهتهوه يهكگرتووهكان
ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت
ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە
UN
نهتهوه يهكگرتووهكان
فهرمانگهى نهتهوه يهكگرتووهكان بۆ كاروبارهكانى تايبهت به مين
فهرمانگهى نهتهوه يهكگرتووهكان بۆ كاروبارهكانى تايبهت به مين