لێدوانی ڕۆژنامەوانی

یابان و یونیسێف پێکەوە کاردەکەن بۆ دەستەبەركردنی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاری بۆ زیاتر لە ٨٨ هەزار منداڵ کە لە ناوچە بنەڕەتییەكانی خۆیاندا دەژین و لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە دەگەڕێنەوە

١٠ نیسان ٢٠٢٣

یونیسێف نزیکەی ٧ ملیۆن دۆلاری لە یابانەوە پێدەگات کە  بەكار دەهێنرێت بۆ  گەیشتن بە زیاتر لە ٤٧ هەزار ئافرەت. بە شێوەیەكی گشتی ژمارەی سودمەندان زیاتر لە ١٨٠ هەزار کەسی بێبەش دەبێت.

بەغدا، 10 ی نیسان 2023 . – هەروەك ئەوەی ئەمڕۆ ڕاگەیەندرا، یونیسێف نزیکەی 7 ملیۆن دۆلاری لە یابان وەرگرتووە بۆ برەودان بە دەستڕاگەیشتنێکی دادپەروەرانە بە خزمەتگوزارییەکانی پاراستنی منداڵان، و تەندروستی، خۆراک و پەروەردەی ڕزگارکەری ژیان بۆ ئەو کەسانەی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە گەڕاونەتەوە. پرۆژەکە لە کۆتایی ساڵی 2023  تەواو دەبێت و زیاتر لە 180 هەزار کەس سوودمەند دەبن کە 88 هەزار منداڵ و زیاتر لە 47 هەزار ئافرەتیشیان تێدایە.

هێشتا بارودۆخی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا وەک تەحەدییەكی مرۆیی و پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤ دەمێنێتەوە و ئەم پڕۆژە نوێیە پاڵپشتی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق دەکات بۆ بەرفراوانكردنی پرۆسەی گەڕانەوە. ئەو دەستێوەردانانەی کە ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە، چارەسەری پێداویستییەکانی ئاوێتەكردنەوەی منداڵان و ئافرەتان دەكەن لە ناوچە بنەڕەتییەكانی خۆیان و لەو ناوچانەدا كە بۆی دەگەڕێنەوە. هەروەها پاڵپشتی دەكات لە بەرپێگرتن و وەڵامدانەوەی توندوتیژی جێندەری، تەندروستی دەروونی و پشتگیری دەروونی-کۆمەڵایەتی ، تەندروستی، خۆراک و خزمەتگوزارییە پەروەردەییەكان. هەروەها پشتگیری لە منداڵانی بێ یاوەر لە میانەی دەستبەسەرکردن و گەنجانی دەستبەسەرکراو و ئازادکراو لە دەستبەسەرکردن دەکرێت.

شیما سێنگوپتا، نوێنەری یونیسێف لە عێراق  رایگەیاند "یونیسێف پشتگیری بەردەوامی یابان بۆ زۆربەی منداڵانی بێبەش لە عێراق بەرز دەنرخێنێت. ئەم هەوڵە هاوبەشەی نێوان یونیسێف و یابان دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵان و گەنجانی گەڕاوە، بەتایبەتی کچان بتوانن مافەکانیان بەدیبهێنن، و بەهرەدار بن لە کارامەیی گرنگ و بەهێزکردنی توانایان بۆ بەشداریکردنێكی مانادار لە کۆمەڵگادا، لەگەڵ بەرەوپێشبردنی  تەبایی کۆمەڵگە زیانلێكەوتووەكانی ململانێ و ئاوارەبوون. ئێمە دەتوانین لە رێی پاراستن و بەهێزکردنی ئەو منداڵ و گەنجانەی لە باری هەرلاوازیدان، و بە گرنگیدانێکی تایبەت بە کچان، دڵنیابین لەوەی كەس لە پەراوێزدا بەجێنامێنێت."

کێنیچی ماسامۆتۆ، هەڵسوڕێنەری كاتی کاروباری باڵیۆزخانەی یابان لە عێراق رایگەیاند "پێداویستییەکانی گەڕاوەکان لە عێراقدا زۆرن، هەروەها زۆر گرنگە برەو بە ژینگەیەک بدرێت كە پارێزگاری لە خۆبگرێت و دڵنیایی دەستەبەربكرێت لەوەی گەڕاوەكان باشتر دەستیان بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییە باشەكان  رابگات. یابان و یونیسێف دیدگایەکی هاوبەشیان هەیە بۆ هەنگاوهەڵگرتنی بێ گرفت لە کرداری مرۆییەوە بۆ  گرتنەبەری گەشەپێدان و ئاشتی لە عێراقدا، ئامانجی ئەم پڕۆژەیەش بنیاتنانی تەبایی کۆمەڵایەتی و قبوڵکردنی گەڕاوەکانە. یابان پابەندە بە کارکردن لەگەڵ یونیسێف بۆ پشتگیریکردنی منداڵان، ژنان و گەنجانی گەڕاوە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە و چارەسەرکردنی ئاستەنگە سەرەکییەکانی پەیوەست بە گەڕانەوەی سەلامەت و ئاوێتەكردنیان".

مەودای پرۆژەکە دەگاتە منداڵانی خوار تەمەنی 5 ساڵ، هەروەها ئافرەتانیش دەگرێتەوە، و هەم ئەو کەسانە دەکاتە ئامانج کە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە گەڕاونەتەوە عێراق، لەنێویاندا کەمپی ئەلهۆڵ، و هەم ئەوانەی لە ناوچەکانی بنەڕەتی خۆیاندا دەژین. لە هەمان كاتدا دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە تەندروستی و خۆراکییەکان دەستەبەر دەکات، کە منداڵان و هەرزەکاران دەتوانن دەستیان بە خوێندنی فەرمی و نافەرمی بگات، لەوانەش پەروەردەی تەوەربەند لەسەر کارامەیی ژیان و بەرنامەکانی  تەبایی کۆمەڵایەتی.

ئەم داراییە ئەو خزمەتگوزارییانە دەستەبەر دەكات کە سوودی هەیە بۆ گەڕاوەکان و ئەو منداڵانەی دیکە كە لە ناوچە بنەڕەتییەکانی خۆیان دەژین،  لەوانەش باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی پاراستنی منداڵان. هەروەها لە ڕێی دەستەبەركردنی خزمەتگوزارییە گشتگیرەکان بۆ دانیشتووانێکی فراوانتر و بە ئامانجگرتنی هاوکاری بۆ دانیشتوانی گەڕاوەكە تەبایی کۆمەڵایەتی و قبوڵکردن بەدی دەهێنێت.

لە رێی بەرەنگاربوونەوەی پرسەكانی پەیوەست بە لەكەداركردن و جیاکاری، دەستێوەردانە پێشنیارکراوەكان دەبنەهۆی برەودان بە تەبایی کۆمەڵایەتی، و ئاشتی و سەقامگیری و  پەروەردە . جگە لەوەش، یونیسێف لەگەڵ کۆمەڵگاکان کاردەکات بۆ ڕێگریکردن لە جیاکاری لەسەر بنەمای ڕەگەزی و  برەو بە یەکسانی دەدات لەڕێگەی گەیشتن بە کچان و ژنانی گەنج کە زۆرترین کێشەیان هەیە و لە بوارە ئابووری و کۆمەڵایەتییە جیاوازەکاندا دوورخراونەتەوە. پرسە پەیوەندیدارەکانی ڕەگەز کە تایبەتن بە کچان و کوڕان دەستنیشان دەکرێن بۆ دڵنیابوون لە دابینکردن و چارەسەركردنی پێداویستییە تایبەتییەكان.

Miguel Mateos Muñoz

ميگێل ماتيۆس مونۆس

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سه‌رۆكى تيمى په‌يوه‌ندييه‌كان
UN staff

مۆنیکا عەوەز

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
پسپۆڕی پەیوەندییەکان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت