وتار
پەیامی سکرتێری گشتیی سەبارەت بە رۆژی نەتەوە یەکگرتووەکان
٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣
نەتەوە یەکگرتووەکان رەنگدانەوەی جیهانە وەک خۆی و سروش بەخشیشە بۆ ئەو جیهانەی کە ئێمە دەزانین کە دەتوانرێت دروست بکرێت.
ئەرک و بەرپرسیاریی ئێمەیە کە یارمەتی بدەین لەسەر دروستکردنی ئاشتی و گەشەپێدانی درێژخایەن و مافی مرۆڤ بۆ هەمووان لەسەرتاسەری جیهاندا. من دەزانم کە دەتوانین ئەم کارە ئەنجام بدەین.
دەستووری نەتەوە یەکگرتووەکان کە ٧٨ ساڵ پێش ئێستا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، رێگەکەمان نیشان دەدات. لەسەرووی هەمووشیانەوە، ئەمە ڕەگی لە گیانی بڕیارداندایە بۆ بڕینی هەموو ناکۆکییەکان و باشکردنی پەیوەندییەکان و دروستکردنی ئاشتی بەمەبەستی فراوانکردنی هەلەکان و پشتگوێنەخستنی هیچ کەسێک و هەروەها بۆ دابینکردنی دادپەروەری و یەکسانی و بەتواناکردنی ژنان و کچان و بەهاناوەچوونی ژیان رزکارکەرانەی لێقەوماوانیش. هەروەها بۆ گرتنەبەری شێوازی نەرمی نواندن لەپێناو ئاوڕدانەوە لەو ئاڵنگارییانە کە پێش لە دایکبوونی نەتەوە یەکگرتووەکانیش هەرگیز لە ئارا نەبوون هەر لە قەیرانی ژینگەیی ئێستا تا دەگاتە مەترسی و بەڵێن بۆ زانیاریی دەستکرد.
هەرچەندە نەتەوە یەکگرتووەکان لەلایەن چەندین بەها و پرەنسیپەوە ڕێنمایی دەکرێت بەڵام نابێت لە کاتی خۆیدا دەستەوستان بوەستێت. هەر لەم سۆنگەوەیە کە ئێمە شێوازەکانی کارکردن و جێبەجێکردنی دیدی سەدەی بیست و یەک بۆ هەموو کارەکانمان بەشێوەیەکی بەردەوام بەهێز بکەین.
لەم ڕۆژەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، دەبا هەموومان بە هیواوە پابەندیی و بڕیاری خۆمان بۆ دروستکردنی جیهانێکی باشتر بۆ هیوایەکانمان بخەینە ڕوو. هەروەها، دەبا هەموومان پابەند بین بۆ دروستکردنی ئایندەیەک کە شایستەی ناوی ئە ڕێکخراوەمان بێت کە ناتوانرێت وازی لێ بهێنرێت. بەو پێیەی کە ئێستا جیهان پەرتەوازەیە، دەبێ ئێمە بیسەلمێنین کە بەڕاستی نەتەوە یەکگرتووەکانین.
وتار لە لایەن
ئهنتۆنيۆ گۆتێرێس
UN
سكرتێرى گشتى نهتهوه يهكگرتووهكان
ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت
ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە
UN
نهتهوه يهكگرتووهكان