پڕۆگرامی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ نیشتەجێ مرۆییەكان (یوئێن هابیتات)، بە هاریكاری حكومەتى ژاپۆن، هاوبەشى دەكەن لە پەرەپێدانى ئەو شوێنانەی كە لە چوارچێوەى ماستەر پلانى شارى موصل دیاریكراون بۆ نیشتەجێبوونی ئەو ئاوارەنەی كە گەڕاونەتەوە ناو شارى موسڵ
٠١ شوبات ٢٠٢٤
ئەم هەوڵە هاوبەشە، پاڵپشتی دەكات لە دروستكردنى یەكەى نیشتەجێ بوونی بەكۆمەڵ لەگەڵ ژێرخانێكی بنچینەیی و گشتی، و دابینكردن و بەهێزكرنی ڕاهێنانى پیشەیی و هەڵمەتى هۆشیاركردنەوە بۆ گونجان لەگەڵ گۆڕانكاریەكانی كەش و هەوا.
پڕۆگرامی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ نیشتەجێ مرۆییەكان (یوئێن هابیتات) بە خۆشحالیەوە پێشوازى دەكات لە بەردەوام بوون و نوێكردنەوەی هاوبەشى و هاریكاری لەگەڵ حكومەتى ژاپۆن بۆ گەشەپێدانی چالاكیەكانى بنیاتنانى ئاشتى و چارەسەرى هەمیشەیی لە پارێزگاى نەینەوا، لەگەڵ جەخت كردن لەسەر هاوكارى كردنى ئەو ئاوارانەی گەڕاونەتەوە ناو شاری موسڵ، كە یەكێكە لە ناوچە هەرە زیان لێكەوتوەكانى ململانێكان.
پلانی ئەم پرۆژە نوێە بۆ گەشەپێدانی شاری (موسڵ)ە, بەتایبەتى ئەو شوێنانەی كە لە چوارچێوەى ماستەر پلانى شارەكە دیاریكراون بۆ نیشتەجێبوونی ئەو ئاوارەنەی كە گەڕاونەتەوە. لەنێو دەرئەنجامە پێشبینیكراوەكان، جەخت كراوە لەسەر یەكەى نیشتەجێ بوونی بەكۆمەڵ لەگەڵ ژێرخانێكی بنچینەیی گشتگیر و پێدانی پێشینەییەكی سەرەكی بە پەیوەندیە مرۆییەكان و و گەشەپێدان. وە هەروەها بۆ باشتركردنی سەقامگیری ئابووری و كۆمەلآیەتی، و دابینكردنى ڕاهێنانى پیشەیی و هەڵمەتى هۆشیاركردنەوە بۆ گونجان لە گەڵ گۆرانكاریەكانی كەش و هەوا، بۆ ئەو كەسانەی كە زۆرترین زیانیان بەركەوتووە لە دوای ململانێكانی ناوچەكە, بە تایبەتى ژنان و مندالآن.
بە هەماهەنگى لەگەڵ دامو دەزگا پەیوەنیدارەكانى پارێزگای نەینەوا، هەموو چالاكیەكانى ئەم پرۆژەیە پلانیان بۆ دانراوە تەواو بكرێن لە مانگى یەكى ساڵى 2025.
هەوڵ و ئەركی ئەم پڕۆژەیە سوود و پەندی وەرگرتووە لە پڕۆژەی كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی (باب سنجار) كە لە لایەن (یوئێن هابیتات) بە پاڵپشتى دارایی حكومەتی ژاپۆن لە مانگی شوباتی 2023 دروستكراوە، 2300 ئاوارەی گەڕاوە لێی سوودمەند بوون، كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی (باب سنجار) 324 یەكەی نیشتەجێبوون لە خۆدەگرێت لە چوارچێوەی نۆ باڵەخانەدا.
دروستكردنى كۆمەڵگەى "باب سنجار" وەك یەكێك لە باشترین چارەسەرە بەردەوامەكان و درێژخایەن ڕەچاوكراوە لەلایەن حكومەتى عێراق و رێكخراوە مرۆییەكان.
بەڕێز فوتوشی ماتسوموتو, باڵیۆزى ژاپۆن لە عێراق جەختى لەوە كردەوە كە : " ئەم پرۆژەیە نموونەى پابەندبوونى درێژخایەنى حكومەتى ژاپۆنە بۆ چارەسەرە بەردەوامییەكان, و ئاسانكارى بۆ ئاوەرە گەڕاوەكان دەكات لە ئاوەدانكردنەوە و تێكەڵ بوونیان بە كۆمەڵگا".
حكومەتى ژاپۆن هاوبەشێكى گرنك (یوئێن هابیتات) بووە لە ساڵى 2004 وە تاوەكو ئێستا.