لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ڕووداوێکى تەقینەوەى پاشماوەى تەقەمەنى لە تەلکێف لە نزیک موسڵ بووە هۆى کوژرانى کەسێک

٠١ ئایار ٢٠٢٤

٣٠ى نیسان ى ٢٠٢٤، موسڵ: کارمەندێکى عێراقى کە بۆ یەکێک لە هاوبەشەکانى ئاژانسى خزمەتگوزارییەکانى کاروبارى مین ى سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان (UNMAS) کاردەکات لە ڕووداوێکى پاککردنەوەى پاشماوەکانى مین و تەقەمەنى لە ناوچەى بەتنایا لە تەلکێف لە نزیک موسڵ گیانى لەدەستدا.

ڕووداوەکە سەرلەبەیانى زوو ڕوویدا لەو ناوچەیەى کە لەلایەن ڕێکخراوى چاودێرى تەندروستى و کۆمەڵایەتى عێراقى (IHSCO) بەڕێوەدەبردرێت کە یەکێکە لە هاوبەشە جێبەجێکارەکانى ئاژانسى خزمەتگوزارییەکانى کاروبارى مین ى سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان (UNMAS).

ئاژانسى خزمەتگوزارییەکانى کاروبارى مین ى سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان (UNMAS) لە عێراق و تەواوى خێزانى نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق هاوخەمى و پرسە و سەرەخۆشى خۆى ئاڕاستەى خانەوادەى کەسى کۆچکردوو دەکات.

هاوکات ئاژانسى خزمەتگوزارییەکانى کاروبارى مین ى سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان (UNMAS) لە نزیکەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى مین لە عێراق کاردەکات بۆ لێکۆڵینەوە و پێداچوونەوە بەم ڕووداوەى کە ڕوویداوە بۆ تێگەیشتن لە هەر دۆخێک کە پێویستى بە چارەسەرکردن و هەرئامادەکارییەکى پێشوەختە کە پێویست بێت جێبەجێ بکرێت بۆ کەمکردنەوەى مەترسیەکانى ڕوودانى ڕووداوى لەمشێوەیە لە داهاتوودا.

ڕێکخراوى چاودێرى تەندروستى و کۆمەڵایەتى عێراقى (IHSCO) یەکێکە لە هاوبەشە جێبەجێکارەکانى ئاژانسى خزمەتگوزارییەکانى کاروبارى مین ى سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان (UNMAS) کە لە ماوەى چوار ساڵى ڕابردوودا ناوچە ئازادکراوەکانى دەست داعشى پاککردۆتەوە لە سەدان پاشماوەى بۆمب و تەقەمەنى. هەڵمەتەکانى پاککردنەوەى ئەو ناوچانە لە پاشماوەى مین و تەقەمەنى زۆر گرنگن بۆ سەلامەتى ئەو خەڵکانەى کە لەو ناوچانە دەژین و سەلامەتى دەست گەیشتن بە زەوییەکان بۆ چاڵاکیەکانى کشتوکاڵ و پەرەپێدان.

Pehr Lodhammar

پێر لۆدهامەر

فه‌رمانگه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباره‌كانى تايبه‌ت به‌ مين
فەرمانگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین گەورە بەڕێوەبەری بەرنامە
پێر لۆدهامەر گەورە بەڕێوەبەری بەرنامەیە لە فەرمانگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین لە عێراق ، ئەو کاروباری کارمەندە نێودەوڵەتی و خۆجێیەکان لە بەرنامەکە بەڕێوەدەبات وێڕای بەڕێوەبردنی پەوەندییەکانی کۆمەکبەخشان و کۆکردنەوەی سەرچاوەکان . وەکو داکۆکیکارێکی سەرەکی لە کەرتی کاروباری مین لە عێراق ، ئەو زۆر جار بەشداری دەکات لە هەماهەنگیکردن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراق و نوێنەرایەتی فەرمانگەکەشی دەکات لە کۆڕ و کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکان. بەڕێز لۆدهامەر هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە هەماهەنگی نێودەوڵەتی و یارمەتی مرۆیی و سی و یەک ساڵ شارەزاییشی هەیە لە بواری کاروباری سەربازی و مرۆیی پەیوەست بە مین.

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

فه‌رمانگه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباره‌كانى تايبه‌ت به‌ مين
فه‌رمانگه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباره‌كانى تايبه‌ت به‌ مين

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت