نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) دیالۆگێکی مێزگردی سەبارەت بە ڕێگریکردن لە توندوتیژی خێزانی ئەنجامدا
بەغدا، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) دیالۆگێکی مێزگردی سەبارەت بە ڕێگریکردن لە توندوتیژی خێزانی ئەنجامدا. بەشداربووان بریتی بوون لە نوێنەرانی فەرمانگەی نیشتمانی ئافرەتان و بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی خێزان و منداڵ لە وەزارەتی ناوخۆ و پۆلیسی کۆمەڵگایی و کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ ونوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و بەرگریکارانی مافەکانی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسان و پارێزەران.
گفتوگۆکان بنیات نرابوو لەسەر بنەمای ئەو ڕاسپاردانەی کە لە ڕاپۆرتی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و نووسینگەی کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤدا هاتووە، "پرسی توندوتیژی خێزانی: بەرەوپێشبردنی دادپەروەری و جیاکاری نەکردن"، کە لە کۆتایی ئەمساڵدا بڵاوکرایەوە.
توندوتیژی خێزانی یەکێکە لە شاراوەترین جۆرەکانی جیاکاری کە ڕێگری لە ژنان دەکات لە گەیشتن بە ماف و ئازادی خۆیان.
ئەم مێزگردە دەرفەتێکی بۆ بەشداربووان ڕەخساند لە ڕێگریکردن لە توندوتیژی خێزانی و دڵنیابوون لە پاراستنی قوربانیان و ئاڵوگۆڕی بیرۆکەی پراکتیکی و گفتوگۆکردن لەسەر چۆنیەتی باشترین ڕێگەچارە بۆ ئەم پرسە بنەڕەتییانە بە شێوەیەکی هاوبەش و هەماهەنگ.