بەغدا، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
ئەمڕۆ بەڕێز محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشوازی کرد لە دکتۆر محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی نێردەی یونامی.
لە دانیشتنێکدا، هەردوولا تاوتوێی بارودۆخی عیراق تەواوی ناوچەکەیان کرد.
بەڕێز ئەلحەسان سڵاوی بەڕێز ئەنتۆنیۆ گوتێرشی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی پێ ڕاگەیاند و هەروەها گەیاندنی سوپاسی سکرتێری گشتیی بۆ هەڵوێست و سیاسەتی بەرپرسانەی عێراق لە پاراستنی وڵاتەکە لە تێوەگلانی لە شەڕی ناوچەکەدا. ئەو هەروەها دەسخۆشی لە پشتگیریکردنی عێراقیش کرد بۆ گفتوگۆ و هەوڵی دیپلۆماسی وەک هەنگاوێک بۆ بەرەوپێشبردنی چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان.
بەڕێز ئەلحەسان جەختی لەسەر گرینگیی سەقامگیریی عێراق و ناوچەکەش کردەوە لەگەڵ ستایشکردنیشی بۆ هەوڵەکان بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری و هەروەها دروستکردنی متمانەی دوولایەنە لەسەر بنەمای پرەنسیپەکان و بەها پیرۆزەکان کە لە دەستووری نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، بەڕێز سەرۆک وەزیران ستایشی زۆری خۆی بۆ رۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان و سکرتێری گشتی دەربڕی لە داکۆکیکردن لەو راستی و دادپەروەری و بەها پیرۆزانەی کە نەتەوە یەکگرتووەکانی لەسەر دامەزراوە.