بەغدا، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
ئەمڕۆ د. محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی)، لەگەڵ د. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق، لە بارەگای وەزارەت لە بەغدا کۆبووەوە.
لە میانی دیدارەکەدا، هەردوولا کۆمەڵێك بابەتی بەرژەوەندی هاوبەشیان لە نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عێراقدا تاوتوێ کرد و بە تایبەتی جەختیان لەسەر تەواوکردنی شایستە فەرمی و بەردەوامەکانی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق کردەوە. هەروەها بابەتەکانی چاکسازی لە کەرتی دادپەروەری و پێشخستنی سەروەریی یاسا و باشترکردنی بارودۆخی دەستبەسەرکردن بەگوێرەی ستاندەرە نێودەوڵەتییەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی کەسانی بێ سەروشوێنکراو و دەستبەسەرکراوان و زیندانیانی زۆرەملێ کرا و هەروەها جەختیشیان لەسەر لە گرنگیی ئەوە کردەوە کە ئەو هاووڵاتیانەی کە بە تاوان سزا نەدراون، رێگەیان پێبدرێت بگەڕێنەوە بۆ ماڵ و زەوی و گوندەکانی خۆیان بەپێی یاسا و ڕێساکان، کە لەگەڵ بنەما نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤدا بگونجێت - لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە کەرامەت و یەکسانیی بۆ هەموو عێراقییەکان لەبەردەم یاسادا.
نوێنەری تایبەت پاڵپشتیی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ بەهێزکردنی دادپەروەری و یەکسانی و لێپرسینەوە و بەرەنگاربوونەوەی پارێزبەندیی دووپاتکردەوە. هەروەها ستایشی پەیوەندی ئەرێنی نێوان وەزارەتی داد و نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد بە هیوای بەهێزترکردنی شەفافیەت و سەروەری یاسا.