بەغدا، ١ی تەمموزی ٢٠٢٥: نەتەوە یەکگرتووەکان بە توندی ئیدانەی ئەو تەقینەوەیە دەکات کە ئەمرۆ کەمپی ئاوارە ناوخۆییەکانی لە پارێزگای دهۆک کردە ئامانج.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق داوای پاراستنی کەمپەکانی ئاوارە ناوخۆییەکان دەکات و بە دوور گرتنیان لە هەر جۆرە پەلامارێک بەگرتنەخۆی کەمپی دەرکاریشەوە بۆ ئاوارە ناوخۆییە یەزیدییەکان. ئەو هەروەها داوا لە دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانیش دەکات لە عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە کە پێشێلکاری زەقی یاسا و مافەكانی مرۆڤن و هەروەها بۆ دادگاییکردنی ئەنجامدەرانیش.