یونامی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی بنكه‌ی تاجی ده‌كات و داوای ئه‌وپه‌ڕی دانبه‌خۆداگرتنیش ده‌كات
١٢ ئازار ٢٠٢٠
به‌غداد، ١٢ی ئاداری ٢٠٢٠: نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) هێرشه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی بنكه‌ی تاجی ئیدانه ده‌كات كه بووه مایه‌ی كوشتن و برینداربوون له ریزه‌كانی "هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕ دژی داعش"دا.
ئه‌م هێرشه یه‌ك له‌دوای یه‌كانه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ن بۆ سه‌ر وڵات و نیشانده‌ری ئه‌وه‌شن كه مه‌ترسیی كاره دزێوه‌كانی گرووپه چه‌كداره‌كان هێشتا هه‌ر مایه‌ی نیگه‌رانین.
به‌ده‌ر له هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆیان بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریش، ئه‌م هێرشانه ده‌بنه مایه‌ی لادانی سه‌رنجیش له‌سه‌ر كاره ناوخۆییه به‌په‌له نیوه‌چڵه‌كان . هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش كه عیراق ببێته شوێنێك بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌نه‌وه و شه‌ڕه ده‌ركییه‌كان پێویسته بكه‌وێته هه‌ره دواوه.
ئه‌وپه‌ڕی دانبه‌خۆداگرتنی هه‌موو لایه‌نه‌كان تاكه رێگه‌ی به‌ره‌وپێشچوونه. حكومه‌تی عیراقیش پێویسته هه‌موو توانای خۆی بۆ به‌سزاگه‌یاندنی تاوانباران بخاته‌كار و له داهاتووشدا پێش به‌م جۆره هێرشانه بگرێت.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكان سه‌رخۆشی خۆی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی قوربانییان و وڵاته‌كانیان ده‌كات و هیوای هه‌رچی زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت.
![Samir Ghattas](/sites/default/files/styles/thumbnail/public/2021-05/SamirGhattas.jpg?h=6c83441f&itok=5Ii5alOF)