لێدوانی ڕۆژنامەوانی

کەناڵی پەروەردەیی بە پەخشی ئاسمانی، هاوکاریی ملیۆن و نیوێک فێرخواز لە هەرێمی کوردستان دەکات

٠٥ ئایار ٢٠٢٠

بەغداد، ٥ ی ئایاری ٢٠٢٠- لە کاتێکدا کە بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤیید-١٩ بە جیهاندا، قوتابخانەکان بە داخراوی ماونەتەوە، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە پشتیوانیی یونیسێف، دەستی بە پەخشی کەناڵێکی ئاسمانی کرد تا لەو رێگایەوە پاڵپشتی بۆ پێداویستییەکانی فێربوونی منداڵان و نەوجەوانان دابین بکات.

لە رێگای کەناڵێکی ئاسمانییەوە، نزیکەی ١.٥ ملیۆن منداڵ لە قۆناغەکانی ١ تا ١٢ی خوێندن، پرۆگرامی پەروەردەی کوردستانیان بۆ پەخشدەکرێت کە لە لایەن منداڵانی ئاوارە و پەنابەری ناو هەرێمی کوردستانیشەوە دەخوێنرێت.

حەمیدە لاسێکۆ، نوێنەری یونیسێف لە عێراق دەڵێت: "داخرانی قوتابخانە، کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ئەو منداڵانە داناوە کە خۆیان مەترسییان لەسەرە و بەرزیانن- بۆی هەیە کە ئەو منداڵانەی بە هەژاری دەژین یان ئەوانەی لە کەمپدا نیشتەجێن، لە خوێندن بە جێ بمێنن، چونکە رەنگە دەستیان بە دەرفەتەکانی فێربوونی ئۆنلاین نەگات."

هەروەها زیاتر باسی دۆخەکە دەکات: "ئێمە بە گوێرەی ئەزموون، ئەوە دەزانین کە ئەو منداڵانەی لە دۆخی ناهەمواردا دەژین، چەندە لە قوتابخانە دوور بن هێندە ئەگەری گەڕانەوەیان کەم دەبێتەوە. پێویستە هەموومان پێکەوە کار بۆ دابینکردنی رێگای جیاواز بکەین تاوەکوو قوتابیان بتوانن لە ماڵەوە بەردەوامی بە خوێندنیان بدەن و رۆتینێکی رۆژانەی بۆ دروست بکەن."

کەناڵی پەروەردەیی، وەک دەستپێک بۆ ماوەی سێ مانگ رۆژانە بە زمانەکانی عەرەبی و کوردی و سریانی بەرنامەکانی پەخشدەکات. جگە لە ناوەرۆکی تایبەت بە خوێندن، ئەم کەناڵە پەیامی هۆشیاریی لەسەر پەتای کۆڤید-١٩ (وەک دەستشوشتن و دوورگرتنی کۆمەڵایەتی) بڵاو دەکاتەوە.

هەندێک خاڵ بۆ هەواڵسازان:

- داخستنی قوتابخانەکان کاریگەریی لەسەر نزیکەی ١٠ ملیۆن منداڵ و نەوجەوان لە سەرتاسەری عێراقدا داناوە.

- ئەو منداڵانەی ناچنە قوتابخانە، لە بەردەم مەترسیی ئەوەدان کە بچەوسێنرێنەوە؛ ئەگەری ئەوەی کە کاریان پێ بکرێت و پێشوەخت بەشوو بدرێن، زیاترە؛ هەروەها پتر ئامادەییان تێدایە بۆ ئەوەی سەبارەت بە داهاتوویان تووشی خەمۆکی ببن.

- یونیسێف لە ئامادەسازی بۆ دووبارە کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان و هەروەها هەوڵەکانی دابینکردنی خوێندن لە ماڵەوە (وەک خوێندنی ئۆنلاین و تەلەڤزیۆن و تۆڕەکانی پەیوەندی)، پاڵپشتیی وەزارەتی پەروەردە دەکات.

- هەردوو وەزارەتی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان و لە ئاستی عێراقی فیدراڵدا، پلاتفۆرمی خوێندنی ئۆنلاینیان هەیە. ئەم کەناڵە ئاسمانییەی هەرێمی کوردستان هاوکار دەبێت بۆ ئەو فێرخوازانەی کە دەستیان بە ئینتەرنێت ناگات.

Laila Ali

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف

زينه‌ عه‌وواد

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سه‌رۆكى په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت