لێدوانی ڕۆژنامەوانی

بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی عێراقییەکان دەکات

٢٣ ئایار ٢٠٢٠

بەغدا،.23. ی ئایاری ٢٠٢٠:- جەژنی ڕەمەزان لە ڕووی نەریتەوە بۆنەیەکی پڕ شادمانییە کە تێیدا خانەوادەکان بە دەربڕینی خۆشی و سەردانیکردنی یەکتر کۆتایی بە رۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزیان دەهێنن. بەداخەوە چالاکییەکان لە ڕەمەزانی ئەمساڵدا بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا و بەربەستەکانییەوە، کە بەشێوەیەکی پێشترنەبینراو کاریان کردووەتە سەر ژیانمان، ناتوانرێت وەک پێویست ئەنجام بدرێن.

بەڵام وێڕای قەدەغەی هاتووچۆ و هەموو ناخۆشییەکان و هەڕەشەکانی سەر تەندروستی و دڵەڕاوکێ سەبارەت بە داهاتوو، من هیوای ئەوە دەخوازم کە ئەم جەژنە ببێتە سەرچاوەی تازە بوونەوەی هیواکان بۆ مرۆڤایەتی و هەروەها دروستکردنی گەشبینیش بۆ ئایندەیەکی باشتر.

لە ڕاستیدا عێراق ڕوبەڕووی چەندان ئاڵنگاری بووەتەوە کە بە هۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیاتریش سەخت بوون بەڵام وڵاتەکە بە گیانی یەکڕیزی و هاوپشتییەوە دەتوانێت بەسەریاندا زاڵ بێت. جەژنتان پیرۆز.

نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت