لێدوانی ڕۆژنامەوانی

بەهێزكرنی خزمەتگوزاریەکانی دادوەریی تاوانکاری لە عێراق لە سایەی بەخشینێکی نوێی حکومەتی ئەڵمانیا

٠٧ تەمووز ٢٠٢٠

بەغدا،7 تەمموز 2020 - حکومەتی ئەڵمانیا بڕی 1.13 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەخشی بۆ پشتیوانیکردن لە حکومەتی عێراق بۆ بەهێزکردنی لێکۆڵینەوە تاوانکاریەکانی و بەڕێوەبردنی شوێنی تاوان لەژێر پڕۆژەیەکی نوێدا، بە هاوبەشی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق.

بەهێزکردنی توانستەکانی لێکۆڵینەوەی تاوانکاری و بەڕێوەبردنی شوێنی تاوان لە عێراقدا، ئامانج لێی بریتیە لە زیادکردنی متمانەدارى و کاریگەرێتی لێکۆڵینەوەی تاوانکاری، و دڵنیابوون لەوەی ئەمانە یەکخراون و چاڵاکانە ئەنجام دەدرێن لەلایەن پۆلیسی ناوخۆوە. هەروەها ئەمەش دەبێتە هۆی پتەوەكردنی كارامەیی پۆلیسی لێکۆڵینەوە، و باشتركردنی ڕۆڵ و بەرپرسیارەتیان لە لێکۆڵینەوە تاوانکاریەکانیان.

چاڵاکیەکانی ژێر ئەم پڕۆژەیە دانیشتنی ڕاهێنانی چڕ لە خۆ دەگرێت بۆ ئەفسەرانی لێکۆڵینەوەی وێستگەکانی پۆلیسی ناوخۆ و بەڕێوەبرایەتیە پەیوەندیدارەکان و دادوەرانی لێکۆڵینەوە.

زێنە عەلی ئەحمەد، نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق وتی:" ئەم بەخشینە باشە دەبێتە پشتیوانیکار بۆ ئەوە كەسانەی كە خاوەن بەرژەوەندین لە عێراقدا، و بۆ بەرەوپێش بردنی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ باشترکردنی سەلامەتی و ئاسایشی ناوخۆ، لەڕێی بەڕێوەبردنێکی باشتری تاوانکاری و کاری پۆلیسی ناوخۆ. سەلامەتی و ئاسایشی گشتی لە كڕۆكی گۆڕانکاریی عێراقە، بەرەو سەقامگیریەکی ماوە درێژ و چاکبوونەوە و پەرەپێدان، لەبەر ئەمە ئێمە زۆر سوپاسگوزاری حکومەتی ئەڵمانیاین بۆ پشتیوانیە بەردەوامەکانی."

د. ئۆلی دیل، باڵیۆزی ئەڵمانیا، جەختی کردەوە و وتی:"ئەم بەخشینەی ئەڵمانیا هاریکار دەبێت لە بەرەوپێش بردنی توانستەکانی هێزی پۆلیس و دەسەڵاتی دادوەری لە عێراقدا، و ئەمەش دەبێتە دروستکردنی هەڵومەرجی گێڕاندنەوەی سەلامەتی و ئاسایشی گشتی بۆ هەموو هاوڵاتیانی عێراق و باشترکردن هێنانەدێی سەقامگیریەکی ماوە درێژ."

لیوا تالب خەلیل راهی، بەرێوبەری بەشی بەڵگەی تاوان لە وەزارەتی ناوخۆ وتی:" جەخت لەسەر باشترکردنی خزمەتگوزاریەکانی دادوەری تاوانکاری و پۆلیسی ناوخۆ زۆر گرنگە بۆ گۆڕانکاری لە دۆخێکی ململانێی درێژکراوەوە بۆ پاش جەنگ لە سەقامگیری و چاکبوونەوە."

ئەم بەخشینە نوێیە هاوتایە لەگەڵ ئەولەویەتە دەستنیشانکراوەکانی نێو چاکسازی کەرتی ئاسایشی حکومەتی عێراق کە ئامانجی بریتیە لە باشترکردنی دادوەریی تاوانکاری و کاری پۆلیسی ناوخۆ.

ئەمە جێبەجێ دەکرێت لەلایەن بەرنامەی سەروەری یاسا و چاکسازی کەرتی ئاسایشی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان کە زۆر گرنگ بووە لە پشتیوانیکردنی بەرنامەی چاکسازی کەرتی ئاسایشی حکومەتی عێراق، بە هاوبەشی لەگەڵ نوسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای کاروباری پۆلیس و پۆلیسی ناوخۆ و ئەنجومەنی دادی باڵا و وەزارەتی داد و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و بەخشەرە نێودەوڵەتیەکانی تر.

Fay Daoud

فه‌ى داوود

به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان
سه‌رۆك تيم، راگه‌ياندن و په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت