سکرتێری گشتی، خاتوو ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلۆرانۆ بە ڕەگەز ئەلمانی وەک جێگری نوێنەری تایبەت و هەماهانگیکاری مرۆیی لە عێراق دەستنیشان کرد
٠٢ تەمووز ٢٠٢٠
ئەمڕۆ ، ئەنتۆنیؤ گۆتێرێش، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستنیشانکردنی خاتوو ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلۆرانۆی بە ڕەگەز ئەڵمانی وەک جێگرێکی نوێ بۆ نوێنەرە تایبەتەکەی لە عێراق ، لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) و هەماهەنگیکاری نیشتەجێ ڕاگەیاند. هەروەها خاتوو ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلۆرانۆ پۆستی هەماهەنگیکاری کاروباری مرۆیش بەڕێوە دەبات.
خاتوو ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلۆرانۆ شوێنی خاتوو مارتا ڕۆداسی ئیسپانی دەگرێتەوە ، کە لە مانگی ئایارەوە لە نەتەوە یەکگرتووەکان خانەنشین کرا. سکرتێری گشتی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ خاتوو ڕۆیداس دەربڕی بەرامبەر ئەو خزمەتە دورو درێژەو هەروەها ئەو دڵسۆزیەی پێشکەشی ڕێکخراوەکەی کردووە.
خاتوو ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلۆرانۆ شارەزایی ٣٠ ساڵی نێودەوڵەتی لە پرسەکانی کۆچ و پەنابەری و هەماهەنگیکردنی بە هاناهاتنە گەشەپێدان و مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی لەگەڵ خۆێ هێناوە ، ئەو لە (٢٠١٦-٢٠١٩) هەماهەنگیکاری نیشتەجێ بووە لە تورکیا و لە (٢٠١٣-٢٠١٦) ش لە سربستان و لە وەتەی مانگی ئابی ٢٠١٩ەشەوە خاتوو ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلۆرانۆ بەڕێوبەری کاربەڕێکەری نووسینگەی ئەوروپا و ئاسیای ناوەڕاستی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ گەشە پێدان لە ئەستانبۆل.
لە ماوەی (٢٠١٠-٢٠١٣) خاتوو ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلۆرانۆ بەڕێوەبەری کارگێڕی کؤچ بووە لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە ژنێڤا ، و لە ساڵی ٢٠٠٩ ش جێگری سەرۆکی فەرمانبەرانی ڕێکخراوی نێو دەوڵەتی کۆچ بووە ، پێش ئەوەش پۆستی باڵای هەبووە لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە بانگۆک و ڤیەنا و ژنێڤا و مانێلا.
خاتوو ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلۆرانۆ بڕوانامەی دبلۆمی لە پەیوەندییە ئابورییە نێودەوڵەتییەکانی لە ئەکادیمیای دیپلۆماسی لە ڤیەنا وەدەستهێناوە و بڕوانامەی ماستەری لە مێژوو و جوغرافیا و یاسای نێودەوڵەتی لە زانکۆی ڤیەنا و هەروەها بەکالۆریۆسی لە مێژوو و کۆمەڵناسی و جوغرافیا و زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی هایدلبرگ لە ئەلمانیا وەدەستهێناوە . خاتوو ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلۆرانۆ زمانەکانی ئینگلیزی و ئەڵمانی و چیکی بە باشی دەزانێت.
نیویۆرک ، ٢ی تەموزی ٢٠٢٠