نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی یونامی و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی "پڕۆژەی هەموو ڕزگاربووان" لە رێگەی هێلی ئینتەرنێتەوە کۆتاییان بە سەکۆیکارێکی دوو ڕۆژەی وشیارکردنەوە هێنا
هەولێر ٦ی تەموزی ٢٠٢١، ئەمڕۆ نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی یونامی و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی "پڕۆژەی هەموو ڕزگاربووان" لە رێگەی هێلی ئینتەرنێتەوە کۆتاییان بە سەکۆیکارێکی دوو ڕۆژەی وشیارکردنەوە هێنا کە تێیدا بنەما گرنگەکان و ڕەچاوکردنی دیکۆمێنتکردنی توندوتیژی سێکسیی کاتی شەڕ لە دژی پیاوان و کوڕان خرایە ڕوو.
١١ کەس لەم سەکۆیکارەدا بەشداربوون ( ٨ ژن و ٣ پیاو) کە بریتی بوون لە ئەندامانی "گرووپی کاری تەکنیکی" ی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتە شیکارییەکان بۆ چاودیریکرن لە عیراقدا بە مەبەستی برەودان بە تواناکانی لایەنە کاراکانی بوارەکانی مافەکانی مرۆڤ لە عیراق و ئەنجامدانی چاودێرییەکی پڕ ئاکار و سەلامەت و دیکۆمێنتکردنی توندوتیژی سێکسیی کاتی شەڕ لە دژی پیاوان و کوڕان و هەروەها ئەوکەسانەش کە هەندی جار لەکاتی چاودێریکردنی توندوتیژی سێکسیی کاتی شەڕدا پەراوێز دەخرێن.
ئامانجی سەکۆیکارەکەش بریتی بوو لە هاوکاریکردنی بەشداربووان لە مامەڵەکردنیان لەگەڵ حاڵەتەکانی توندوتیژی سێکسیی کاتی شەڕ لە دژی پیاوان و کوڕان .