لێدوانی ڕۆژنامەوانی

نەتەوە یەکگرتووەکان رێککەوتنێکی دارایی دابینکردن لەگەڵ فەرەنسا واژۆ دەکات بۆ هاوکاریکردنی پرۆسەی چاودێریکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵی تشرینی یەکەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

٢٩ تەمووز ٢٠٢١

بەغدا، ٢٦ی تەموزی ٢٠٢١:- نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەسخۆشی لە هاوکارییە داراییەکەی فەرەنسا دەکات بە گوژمەی ٥٠٠ هەزار یۆرۆ بۆ پڕۆژەی چاودێریکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانیی پێشوەختەی داهاتووی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا.

هاوکارییە داراییەکەی فەرەنسا دەبێتە مایەی بەتواناکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دامەزراندنی چاودێرانی هەڵبژاردن لەبەر رۆشنایی بڕیاری ٢٥٧٦ی ( ٢٠٢١) ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا. 

لەمبارەوە، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق، بورونۆ ئوبیرت، وتی "کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەشێوەیەکی ئەرێنییانە وەڵامی داوایەکەی عێراقی دایەوە بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن. شایانی باسە، فەرەنسا زۆر دڵسۆزانە پشتگیری لە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە عێراق دەکات بۆ جێبەجێکردنی داخوازییەکانی خەڵک لە سەروەریی یاسا و ئەنجامدانی چاکسازی. "

ڕێکخراوی یونۆپس لەجیاتی نەتەوە یەکگرتووەکان رێککەوتنەکەی واژۆ کرد بۆ بەڕێوەبردن و داراییدان و هەڵسوڕاندنی پڕۆژەکە. نەتەوە یەکگرتووەکان لای خۆیەوە سوپاسی فەرەنسا دەکات بۆ ئەم هاریکارییە داراییە کە دەبێتە مایەی بەهێزکردنی پشتگیریکردنی پرۆسەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و ڕوون لە عێراقدا.

 

نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

UN
نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت