لێدوانی ڕۆژنامەوانی

نەتەوە یەکگرتووەکان رێککەوتنێکی دارایی دابینکردن لەگەڵ ژاپۆن واژۆ دەکات بۆ پشتگیریکردنی یارمەتیدانی هەڵبژاردنەکان لە عێراق

٠٢ ئاب ٢٠٢١

بەغدا، ٢ی ئابی ٢٠٢١ - نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەستخۆشی لە هاوکاریە داراییەکەی ژاپۆن دەکات بە گوژمەی ٢١٦ ملیۆن یەنی ژاپۆنی (نزیکەئ ٢ ملیۆن دۆلار) بۆ پڕۆژەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان  بۆ بەتواناکردنی تواناکان لە نێو کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق. ئەم پشتگیرییە داراییە لە کاتێکدایە کە کۆمسێۆن خۆی بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکان ئامادە دەکات کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا دەکرێت. 

بەم بۆنەیەوە بەڕێز سۆزۆکی کۆتارۆ ، بالیۆزی یابان بۆ عێراق وتی" هەڵبژاردنەکان بۆنەیەکی هەرە بنەڕەتیە بۆ تەرجەمەکردنی ویست و خواستی گەلی عێراق بۆ سیاسەتێکی نیشتمانی. هیوادارم ئەو هاوکاریەی حکومەت و گەلی ژاپۆن یارمەتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هاڵبژاردنەکان بدات لە بەهێزکردنی تواناکانی لە بواری تەکنۆلۆژیای زانیارییەکان و جێبەجێکردنی ڕیکارە خۆپارێزییەکان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا . بڕوام وایە یارمەتیەکانمان هاوکار دەبێت لە هەوڵەکانی عێراق بۆ مسۆگەرکردنی شەفافیەت و ڕاستگۆیی لە ‌هەڵبژاردنەکانی دادێ" 

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان لەجیاتی نێردەی یونامی رێکەوتنەکەی واژۆ کرد بۆ بەڕێوەبردن و داراییدان و هەڵسوڕاندنی پڕۆژەکە. نەتەوە یەکگرتووەکان لای خۆیەوە سوپاسی ژاپۆن دەکات بۆ ئەم هاریکاریە داراییە کە دەبێتە مایەی بەهێزکردنی پشتگیریکردنی پرۆسەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و ڕوون لە عێراقدا.

نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت