لێدوانی ڕۆژنامەوانی

یونامی ئیدانەی گیانلەدەستدان دەکات لە هێرشە ئاسمانییەکانی نەینەوا و داوای لێکۆڵینەوەش دەکات

١٩ ئاب ٢٠٢١

بەغدا، ١٩ی یاب ٢٠٢١ – نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) بە نیگەرانیەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتە مەترسیدارەکانی ئاسایش لە باکوری عیراقدا دەکات، کە بە داخەوە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی چەندین کەس لە شارۆچکەی شنگال و گوندی سکێنیا.

دەبێ دوورنواڕی پێویست لە میانەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا بکرێت، بە هێرشە ئاسمانییەکانیشەوە، بۆ پاراستن و کەمکردنەوەی زیان لەسەر هاوڵاتییانی مەدەنی کە زۆربەی جار دەبنە قوربانی لێکەوتەکانی ئەو جۆرە هێرشانە. 

بەهەمان شێوە گرینگە کە ئەم جۆرە ڕووداوانە بە زوویی و بە تێروتەسەلی لێکۆڵینەوەیان لەبارە بکرێت بۆ ئەوەی لێپرسینەوە بەرامبەر گیان لەدەستدان و بریندارکردنی هاوڵاتییانی مەدەنی ئەنجامبدرێت.   

لە هەمان کاتدا، ئەو خەڵکە لۆکاڵییەی کە ماوەیەکی دوورودرێژە لە ژێر گەمارۆی سەربازیدان بوونەتە قۆچی قوربانی ئەم توندوتیژییانە لە کاتێکدا پێکدادان لە دوای پێکدادان ڕوودەدەن. 

یونامی داوا لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات کە بەرژەوەندی هاوڵاتییان لە پێشەنگدابنێن و دانبەخۆدابگرن بۆ دوورکەوتنەوە لە پەرەسەندنی مەترسیدار. ئاشتی و سەقامگیری پێشمەرجی سەرەکین بۆ دووبارەبنیادنانەوە و گەڕانەوەی ئاوارە ناوەخۆییەکان. لەبەرئەوە پێویستە ڕێککەوتنی شەنگال بەبێ دواکەوتن جێبەجێبکرێت. 

یونامی بەردەوامە لە هاوکاریکردنی دیالۆگ و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات کە ڕێز لە بنەماکانی سەروەری وڵات و یەکپارچەیی خاکەکەی بگرن. 

نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت