لێدوانی ڕۆژنامەوانی

سەنتەری زانیاری عێراق لەلایەن نووسینگەی خزمەتگوزاری پرۆژە سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە دەچێت بە نوێنەرایەتی ڕێکخراوە مرۆییەکان لە عێراق ساڵی پێنجەمی تێدەپەڕێنێت بە لینک کردنی خەڵك بە خزمەتگوزاریە مرۆییەکان

١٤ تەمووز ٢٠٢٠

گەورەترین پڕۆژەی هاوبەشە لە ناو ڕێکخراوەکان، سەنتەری زانیاری عێراق زانیاری زندی پێشکەش بەو کەسانە دەکات کە زۆر پێوستیان بە یەرمەتییە لەسەرەتای دەستپێکردنێوە لە تەمووزی ٢٠١٥ سەنتەری زانیاری عێراق لەلایەن نووسینگەی خزمەتگوزاری پرۆژە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە دەچێت بە نوێنەرایەتی ڕێکخراوە مرۆییەکان لە عێراق، هاوبەش لەگەڵ ڕێکخراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان بۆ چالاک کردنی پەیوەندی دوو لایەنی لە ناو کۆمەڵگا هەژارەکان و هەڵوێستی مرۆیی لە عێراق بنوێنن.

لە ڕێگای هێڵی گەرمی ڕاستەوخۆی نهێنی پارێزێوە سەنتەری زانیاری عێراق لە سەرەتاوە پەیوەندی لە ئاوارەکانەوە وەردەگرت، گەشەی بە بوارو کارەکانی دا تاوەکو پەیوەندی لە ئەو ئاوارانەی کە گەڕاونەتەوە بۆ شۆێنەکانی خۆیان و داواکەرانی پەنابەر و پەنابەرەکان و کۆمەڵگاکانی کە ئاوارەیان گرتووەتە خۆیان وەربگرێت.

لە ساڵی ٢٠١٩ سەنتەری زانیاری عێراق ١٢١،٠٠٠ پەیوەندی وەرگرت، کە لە ٪ ٧٦ پەیوەندیکەران لە رەگەزی نێر بوون وە لە ٪ ٢٤ پەیوەندیکەران لە رەگەزی مێ بوون. هەروەها لە ٪ ٤٧ پەیوەندییەکان لە لایەن خەڵکی ئاوارەوە بووە، وە لە ٪ ٣٠ پەیوەندییەکان لە ئەو ئاوارانەوە بووە کە گەڕاونەتەوە بۆ شۆێنەکانی خۆیان، وە ٪ ٢١ پەیوەندییەکان لە لایەن پەنابەرەکانەوە بووە، وە لە ٪ ٢ پەیوەندیەکان لە لایەن ئەو کۆمەڵگایانەوە بووە کە ئاوارەیان گرتووەتە خۆیان. هەروەها سەنتەری زانیەری عێراق پەیوەندی جۆراو جۆری وەرگرتووە لە لایەن ئەو دایک و باوکانەی کە پێویستی خێرایان بە خواردن یاخود پارە هەیە بۆ داپۆشینی پێداویستێکانیان، یاخود لەوانەی کە ڕزگاریان بووە لە توندوتیژی ڕەگەزی، هەراسان کردن،یاخود مامەڵکردنی خراپی دەسەڵات .

سەنتەری زانیاری عێراق بەردەوامە لە گەیاندنی دەنگی خەڵك لە ماوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە تاوەکو ئێستا بەردەوامە. سەنتەری زانیاری عێراق هەستا بە دابینکردنی ئەنجام لە ڕێگای داشبۆردی مانگانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ شیکردنەوەی ئەو بەربەستانەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕوبەڕوی هەزارانی عێراقی کردۆتەوە. بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمە مرۆییەکان سەنتەری زانیاری عێراق پاڵپشتی کەمپەینی کوورتە نامەی کرد بۆ دابینکردنی زانیاری دەربارەی چۆنێتی خۆباراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناو و دەرەوەی کەمپ. هەروەها سەنتەری زانیاری عێراق بە هەماهەنگی هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی ڕاپرسی بۆچوون دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەگەڵ "گراووند ترووث سڵوشن" ئەوەی شوێنپی هەڵسوکەوتی کۆمەڵگا هەڵبگرێت، کە خۆی لە سروشتی خۆیدا بەستراوە بە زانیاری و متمانە پێبوون و مەترسی تێگەشتن. لە ڕێگای وتوێژی تەلەفونیەوە کە لە نیسانی ٢٠٢٠ لە پارێزگاکانی ئەنبار و دهۆک و هەولێر و نەینەوا و سەڵاحەدین و سلێمانی ئەنجامدرا، ئەو ڕاپرسییە شێوە کراوەییە بۆ دەستنیشانکردنی ئەو هەنگاوانەی کە هەڵوێستکارانی مرۆیی دەتوانن بیکەن بۆ باشترکردنی وەڵامدانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا .

وەک ڕەنجێکی هاوبەش لە نێوان ڕێکخراوەکاندا، سەنتەری زانیاری عێراق بە بەخشندەیی سەرمایەگوزاری دەکرێت لە لایەن چەند هاوپەشکارێکەوە. وە ئێستا سەنتەری زانیاری عێراق ئابوونە دەکرێت لە لایەن سندووقی مرۆیی عێراق کە لە لایەن نووسینگەی هەماهەنگی و کاروباری مرۆیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دابین کراوە، بڕۆگرامی خۆراکی جیهانی ،بریکاری پەرەسەندنی نێودەوڵەتی سەر بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وە نوسینگەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کار و باری پەنابەری. پێشتر پڕۆژەکە هاوکاری دارایی وەرگرتووە لە یەکێتی ئەوروپا و نوسینگەی بەڕێوەبردنی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نیشتەجێبوون و کاروباری مرۆیی لە عێراق وە لە ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی .

دەقی ١

سەنتەری زانیاری عێراق یەک وێستگەیە بۆ دڵنیابوون بە پێدانی خزمەتگوزاری چالاک بۆ کۆمەڵکا زەرەرمەندەکان. ڕیچارد دیكتوس جێگری تایبەتی نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ، بەڕێوبەری نیشتەجێبوون و کارو باری مرۆیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان گووتی " ئەو چیرۆکە سەرکەوتوانەی کە لە سەنتەرەکە دەردەچێت ڕؤژانە سەرچاوەیەکی گرنگە ." " بە پەیوەندی کردن بە سەنتەرەکەوە ئەو خەڵکانەی پێوویستیان بە یارمەتی بوو توانیان بگەن بە ڕاوێشکاری دەروونی بۆ نموونە لە حاڵەتی توندو تیژی ڕەگەزی، و دڵنیا بوون لەوەی کە منداڵانی نەخۆش دەتوانن سەردانی نەخۆشخانە بکەن تەنانەت لە کاتی ڕێکارەکانی هاتووچۆ لە کاتی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها وەرگرتنی هاوکاری مادی کە مافی خۆیانە وەریبگرن. لە پاش ٥ ساڵ سەنتەری زانیاری عێراق خۆی سەلماند ."

دەقی ٢

سەربەرزە بە هاوکاری کردنی سەنتەری زانیاری عێراق بریکاری پەرەسەندنی نێودەوڵەتی سەر بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕێگای نوسینگەی تایبەت بۆ هاوکاری مرۆیی. بۆ ماوەی ٥ ساڵ سەنتەری زانیاری عێراق وەکو سەکۆیەک کاری کرد بۆ گەیاندنی خەڵک بە هاوکارییە مرۆییەکان. هەروەها بەردەوام دەبێت لەوەی کە ببێت بە هێڵی ژیان بۆ عێراقیەکانی کە زەرەرمەند بوون لە دەرئەنجامی شەڕو ململانێ، پەنابەرەکان هەروەها کۆمەڵگا زەرەرمەندەکانی دیکەی تر لە عێراق." دانا مەنسوری بەڕێوبەری ئەرک سەر بە بریکاری پەرەسەندنی نێودەوڵەتی سەر بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق ".

دەقی ٣

سەنتەری زانیاری عێراق یەکێکە لە ڕێچکە مرۆییە سەرەکیەکانی کۆمەڵگا بۆ بەهێزکردنی بەرپرسیارێتی ئەو خەڵکانەی کە زەرەرمەند بوون لە کارەکانی. مانگانە ناردنی هەزاران پەیوەندی لە خەڵک دەست کوورت، هەروەها سەنتەری زانیاری عێراق ڕێگایەکی باوەڕپێکراو دابین دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەروەها ڕێچکەی ئەنجامدانەوە. جێۆرجیۆس پیترۆپەلیس، جێگری بەڕێوبەری نوسینگەی هەماهەنگی و خزممەتگوزاری سەر بە نووسینگەی هەماهەنگی و کاروباری مرۆیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان گووتی " پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ کۆمەڵگا کارێکی زۆر پێویستەو بۆ دڵنیاکردنەوەی گەشتنی هاوکاری بۆ ئەو کەسانەی کە زۆر پێویستیان بە هاوکارییە .

دەقی ٤

ئامانجی ئێمە ئەوەیە کۆمەڵگاکانی عێراق بە شێوازێکی ئاسان و بێ بەرامبەر بگەن بە زانیاری. محەمەد عوسمان ئەکرەم، بەرێوبەری نووسینگەی خزمەتگوزاری پرۆژە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عەمان گووتی " سەنتەری زانیاری عێراق یەکێکە لەو پڕۆژە ملێون کەس لە عێراق لینک بکات بە رێکخراوە مرۆییەکان ٣٠٠٠ ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ٥ مرۆییانەی کە توانیوێتی لە ماوای .



کۆتایی



وردەکاری زانیاری ڕاگەیندکار : دینیز کوچوک چەلەبی، بەڕێوبەری ڕاگەیاندن و ڕاپۆرت کردن- نووسینگەی خزمەتگوزاری پرۆژە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان. DenizK@unops.org or +9647517452130 کرمان کەمال- یاریدەدەری ڕاگەیاندن و تۆڕەکۆمەڵآیەتیەکان - نووسینگەی خزمەتگوزاری پرۆژە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان.

krmana@unops.org or +9647824505557

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نووسينگه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ خزمه‌تگوزاريى پرۆژه‌كان
نووسينگه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ خزمه‌تگوزاريى پرۆژه‌كان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت