لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ئەڵمانیا پشتگیریی هاوكارییە زۆر گرنگەكانی بەرنامەی خۆراكی جیهانی دەكات بۆ خێزانی ئاوارە ناوخۆییەكان و پەنابەران لە عێراق دا

٢٦ ئاب ٢٠٢١

بەغداد: بەرنامەی خۆراكی جیهانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان WFP كۆمەكێكی بە بڕی 6 ملیۆن یۆرؤ، لە ئۆفیسی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیای فیدڕاڵ (GFFO) وەرگرت ، بۆ پاڵپشتیكردن و پشتگیری هاوكاری خۆراكی مانگانەیی سەدان هەزار كەسی ئاوارە ناوخۆییەكان و پەنابەرانی سووریی كە لە عێراق دا دەژین.   

هاوكارییە خۆراكییە مانگانەییەكانی WFP بۆ ئاوارە ناوخۆییەكان و پەنابەرە سوورییەكان، گرنگتر و پڕ بایەختر بوون لە گەڵ بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك و دابەزینی بەهای دراوی عێراقیدا، لە كاتێكدا كە ووڵاتەكە لە ڕووبەڕووبوونەوە و ململانێدایە  دژ بە پەتای كۆڤید – 19 و كاریگەریی و شوێنكارە كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكانی.  

ئەم كۆمەكییە بەشێكە لە پابەندییە فرە ساڵانەییەكەی ئەڵمانیا بۆ بەرنامەی خۆراكی جیهانی، بە مەبەستی دڵنیابوون، كە هیچ كەسێك لە بیرنەكرێت و بە تەنها جێنەهێڵرێت.

بەڕێز ئەنیكا بۆڵتن درۆچمان، كاربەڕێكەری باڵیؤزی ئەڵمانیا لە بەغداد ڕایگەیاند:

“ئێمە لێپرسراوێتیی هاوبەشمان هەیە بۆ پاڵپشتیكردنی ئەوانەی كە پێویستییان هەیە و نەدارن، بەتایبەتی پەنابەران و ئاوارە ناوخۆییەكان، هەروەها ئێمە هەڵوێستی عێراق، بەتایبەتی كۆمەڵگەكان لە دهۆك و سلێمانی بەرز دەنرخێنین بۆ پێشوازلێكردن گرتنە خۆی ئەو ژمارە زۆرەی خێزانەكان كە پێویستییان بەجێهێشتنی شوێنەكانی خۆیان هەبوو. ئێمە ڕێگەی گواستنەوەی پارەی نەختینەیی بەرنامەی خۆراكی جیهانی، بە ڕێگەیەكی هاوكاری گونجاوو باش دەبینین كە سوود بە كۆمەڵگە خانەخوێیەكان و ووردە كاری بازرگانیش دەگەیەنێت، لە رێگەی كڕینی شت ومەك لە بازاڕی لۆكاڵ و ناوخۆدا. “

بەرنامەی خۆراكی جیهانی زۆربەی هاوكارییە مانگانەییەكانی بۆ خێزانە هەژارەكان، لە ڕێگەی گواستنەوە نەختینەییەكانەوە دەبێت، لە ڕێگەی چارەسەری گونجاوو لەباری - پارەی گەڕۆكەوە دەبێت – كە خێزانەكان هاوكاریی نەختینەیی و كاش وەردەگرن لە ڕێگەی مۆبایلەوەو هەروەها دەتوانن بە شێوەی ئەلیكترۆنی لە فرۆشگا لۆكاڵەكان دا بەكاریبهێنن، یان – لە دۆخی ئەو خەڵكانەی كە لە كەمپەكان دا دەژین - دەتوانن لە ڕیگەی ڤاوچەری ئەلیكترۆنییەوە پرۆسەی كڕین ئەنجامبدەن لەو فرۆشگا خۆراكییانەی كە لە كەمپەكان دا هەن - لە كاتێكدا كە ئەم چارەسەرە ئەلیكترۆنییانە بەردەست  و گونجاونەبوون، بۆ نمونە لەو ناوچانەی كە تۆڕی پەیوەندییان تێدا بەردەست نیە، WFP لە ڕێگەی هاوبەشەكانیەوە هاوكاری ڕاستەوخۆی نەختینەیی دابەش دەكات.  

لەمەش زیاتر، بەرنامەی خۆراكی جیهانی، پاكەتە خۆراكی ئامادە بۆ خواردن دابەش دەكات بۆ ئەو خێزانانەی كە كەرەنتینە كراون، وەك بەشێك لە ڕێكاكانی چارەسەری كۆڤید – 19. هەروەها ئەم ژەمە خۆراكانە بە سوودبوون لە چەند مانگی ڕابردوودا، لە دوای ئاگركەوتنەوەی دڵتەزین و كارەساتبار، كە لە كەمپەكانی دهۆك و سلێمانیدا روویان دا.   

بەڕێز عەلی ڕەزا قورەیشی، نوێنەری بەرنامەی خۆراكی لە عێراق ووتی: 

“ئەڵمانیا بەردەوامە لە ڕۆڵ گێڕان وەك هاوبەشێكی سەرەكیی بۆ كارەكانی WFP لە عێراق دا. وەك یەكێك لەو هاوبەشە كەمانەی بەرنامەی خۆراكی جیهانی كە كۆمەكی فرە ساڵانەیی پێشكەش دەكات ، ئەڵمانیا نمونەیەكی ڕابەرانە و پێشەنگی هەیە، كە WFP بەتوانا و دەستكراوە دەكات بۆ دابینكردنی پێداویستیی خێزانە هەژارەكان بە باشترین شێوە، لە ئەم ساڵ و ساڵی داهاتووش دا. ئێمە زۆر سوپاسگوزاری حكومەت و خەڵكی ئەڵمانیا دەكەین بۆ پاڵپشتییەكەیان، لەم كاتە زۆر گرنگ و هەستیارە دا . “

سەرەڕای بەردەوامبوون لە بەدەمەوەچوون بۆ دۆخە لە ناكاوەكان، بەرنامەی خۆراكی جیهانی تواناكانی بنیاتنانی رووبەڕووبوونەوە و نەچەمانەوە و چالاكییە بژێوییەكانی فراوانتركردوە، لە سەرانسەری ووڵات دا، بۆ یارمەتیدانی خێزان و كۆمەڵگە زیانلێكەوتووەكانی ململانێ لە دروستكردنی هەلی كاری بەردەوام دا. ئەمانەش زۆر پێویستن بە تایبەتی لەو ناوچانەی كە خێزانەكان بەردەوامن لە گەڕانەوە لە كەمپەكانەوە یان لە ناوچە نوێیەكان دا جێگیر دەبن. هەروەها ئەڵمانیا بە بەهێزترین پشتگیریكار وپشتیوانیی ئەم هەوڵانە دادەنرێت، لە رێگەی وەزارەتی فیدڕاڵییەوە بۆ هاوكاریی و پەرەپێدانی ئابووریی (BMZ). 

Sharon Rapose

شارۆن راپۆس

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان و راپۆرت

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت