٢٦ چالاکوانی گەنج لە شارەکانی بەغداو کەربەلاو نەجەف و حلە لە سەکۆکارێکدا بەشداربوون دەربارەی مافەکانی مرۆڤ
هەواڵ لە نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ/ یونامی بەغدا، ٢٣ ی ئابی ٢٠٢١: ٢٦ چالاکوانی گەنج لە شارەکانی بەغداو کەربەلاو نەجەف و حلە لە سەکۆکارێکدا بەشداربوون دەربارەی مافەکانی مرۆڤ کە بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی مۆجا ڕێکخرابوو وە لەلایەن ڕێکخراوی ئەمەلی عراقیەوە میوانداری کرابوو.
لەم سەکۆ کارەدا بەشداربووان گفتوگۆیان کرد لەسەر پێشەکییەك بۆ یاسای مافەکانی مرۆڤ و پڕەنسیپە گرنگەکان بۆ چاودێریکردنی مافی مرۆڤ و پیشێلکاریەکانی مافەکانی مرۆڤی پەیوەست بە هەڵبژاردن و کاریگەریەکانی بەسەر ناوچەکانیان. مەبەست لەم سەکۆکارە بریتی بوو لە بەتواناکردنی ئەم چالاکوانانە بە زانیاری وکارامەیی بۆ تێگەیشتنی چاکتر لە بواری مافەکانی مرۆڤ و بیرکردنەوە لە چوارچێوەیەکی یاسایی پەیوەست.
بەشداربویەك لەشاری نەجەف بەناوی ئەلفازل بەم شێوەیە دووا دەربارەی سەکۆکارەکە " ئەم راهێنانە تیشکی خستەسەر گرنگیی زانیارییە دۆکۆمێنتکراوەکانی پەیوەست بە چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤ، وە ئەگەر شتێك تۆمار نەکرێت وەك ئەوە وایە کەڕووی نەدابێت”.