لێدوانی ڕۆژنامەوانی

پەیامێک لە جینین هێنس – پلاسخارتی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی ، بۆ ئافرەتانی عێراق بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان

٠٨ ئازار ٢٠٢٠

ئافرەتانی عێراق لە سەنگەرەکانی پێشەوەی خەباتی نیشتمانیی بوون و هەرواش دەمێننەوە.

ئەوان قوربانی زۆریان بەخشیووە، بە تایبەتیش لەم دواییانەدا لە جەنگی دژ بە داعش و هەروەها لە کۆششەکانیان لە پێناو ئاییندەیەکی باشتر و دادخوازتر بۆ وڵاتەکەیان.

ئافرەتانی عێراق بۆ داواکردنی مافی وڵاتێکی خاوەن سەروەری و ئازاد و دیموکراتتر بۆ هەموو عێراقییەکان هاتنە دەرەوە.

ئەوان باجێکی ئێجگار قورسیان داوە و بەڵام باوەڕیان هەمیشە پتەوە.

هەوڵەکانیان هەموو سنورێکی بڕیووە و دایکان و خوشکان لە هەموو بوارەکانی ژیان یەکیان گرتووە و شانبەشانی یەک و بە یەکڕیزی هەنگاو دەنێن.

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان ، من لێرەوە سڵاو بۆ ئافرەتانی عێراق دەنێرم و لەگەڵیشیان دەوەستم . خەبات کۆتایی نەهاتووە و جەنگیش لە پێناو یەکسانی بەردەوامە.

#StrongWomenBetterIraq

خاليد ده‌هه‌ب

جێگرى به‌ڕێوه‌به‌ر/جێگرى وته‌بێژ

نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت