لێدوانێك لەلایەن نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق دەربارەی هەڵبژاردنەکانی عێراق
١١ تشرینی یەکەم ٢٠٢١
١٠ی تشرینی یەکەم ڕوژێك بوو بۆ هەموو عێراقییەکان. ئێمە خۆشحاڵین بەتێبینیکردنی ئەنجامدانی پرۆسەکە بە رەوانی و سانایی، هەروەها پرۆسەکە چەندین پێشوەچوونی تەکنیکی و ڕێکاریی گەورەی بەخۆوە بینی، هەرچەندە ڕێژەی بەشداریکردن بۆ زۆرکەس مایەی نائومێدی بوو.
هەروەها زۆر گرنگە درك بە گرنگیی هەڵبژاردنەکانی دوێنێ بکرێت: بەوەی ئەو هەڵبژاردنانە وەدیهێنانی داواکارییەك بوو، کە دوو ساڵە بە بەردەوامی عێراقییەکان داوای دەکەن و پێنجەمین هەڵبژاردنیشە لە مێژووی دیموکراسی تازە پێگەیشتووی عێراقدا. نەتەوە یەکگرتووەکان شانبەشانی عێراقییەکان وەستایەوە لە پێش و لە کاتی هەڵبژاردنەکان و بەردەوامیش دەبێت لە ڕۆژانی ئایندەدا.
هەروەها کۆمسێۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش شایانی دەستخۆشین بۆ هەوڵ و کۆششە ماندوو نەناسەکانیان لە ڕێکخستنی هەڵبژاردنەکانی دوێنێ. هەروەها دەستخۆشی لە هێزە ئەمنییە عێراقییەکان دەکەین لە هەمبەر کۆششەکانیان لە ڕۆژی دەنگدان .
هەروەک بۆ چەندین جار دووپاتمان کردۆتەوە ، هەڵبژاردنەکان خودی خۆی ئامانج نیە، بەڵام ئامرازێکە بۆ وەدیهێنانی ئامانجێک ئەو ئامانجەش باشترکردنی حکومڕانییە. گەلی عێراق شایانی کەمتر نیە. کاتیش کڕۆکی بابەتەکەیە .
