لێدوانی ڕۆژنامەوانی

لێدوانێك لەلایەن نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق دەربارەی هەڵبژاردنەکانی عێراق

١١ تشرینی یەکەم ٢٠٢١

١٠ی تشرینی یەکەم ڕوژێك بوو بۆ هەموو عێراقییەکان. ئێمە خۆشحاڵین بەتێبینیکردنی ئەنجامدانی پرۆسەکە بە رەوانی و سانایی، هەروەها پرۆسەکە چەندین پێشوەچوونی تەکنیکی و ڕێکاریی گەورەی بەخۆوە بینی، هەرچەندە ڕێژەی بەشداریکردن بۆ زۆرکەس مایەی نائومێدی بوو.  

 هەروەها زۆر گرنگە درك بە گرنگیی هەڵبژاردنەکانی دوێنێ بکرێت: بەوەی ئەو هەڵبژاردنانە وەدیهێنانی داواکارییەك  بوو، کە دوو ساڵە بە بەردەوامی عێراقییەکان داوای دەکەن و پێنجەمین هەڵبژاردنیشە لە مێژووی دیموکراسی تازە پێگەیشتووی عێراقدا. نەتەوە یەکگرتووەکان شانبەشانی عێراقییەکان وەستایەوە لە پێش و لە کاتی هەڵبژاردنەکان و بەردەوامیش دەبێت لە ڕۆژانی ئایندەدا.  

 هەروەها کۆمسێۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش شایانی دەستخۆشین بۆ هەوڵ و کۆششە ماندوو نەناسەکانیان لە ڕێکخستنی هەڵبژاردنەکانی دوێنێ.  هەروەها دەستخۆشی لە هێزە ئەمنییە عێراقییەکان دەکەین لە هەمبەر کۆششەکانیان لە ڕۆژی دەنگدان .  

هەروەک بۆ چەندین جار دووپاتمان کردۆتەوە ، هەڵبژاردنەکان خودی خۆی ئامانج نیە، بەڵام ئامرازێکە بۆ وەدیهێنانی ئامانجێک ئەو ئامانجەش باشترکردنی حکومڕانییە. گەلی عێراق شایانی کەمتر نیە. کاتیش کڕۆکی بابەتەکەیە .  

Samir Ghattas

سه‌مير غه‌تتاس

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
وته‌بێژ / به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگەی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و ڕاگەیاندن

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت