لێدوانی ڕۆژنامەوانی

هەڵسەنگاندنەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) تیشک دەخاتە سەر گەشەپێدانی ئەو پێویستییە ئابوریانەی کەوتوونەتە ژێر کاریگەرییە بێوێنەکانی کۆڤید-١٩ لە عێراق دا.

١٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢١

پێنچ شەممە، ١٤ی تشرینی یەکەم، ٢٠٢١ بەغدا- ڕێکار و ڕێوشوێنە پێویستەکانی ڕێگریکردن لە کۆڤید-١٩ هاوکات و یەکانگیربوون لەگەڵ داڕمان و ناجێگیری نرخی نەوت و دابەزینی بەهای دیناری عێراقی کۆتایی بەگەشەسەندنێکی بەردەوامی ئابوری دووساڵەیی هێنا لە عیراق دا، کاریگەریەکی زۆر خراپیشی خستە سەر ئەو هاوڵاتی و کۆمەڵگانەی کە بەر شەڕ و ململانێ و ئاوارەبوون کەوتبوون.

بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە پرۆگرامی کاروبژێوی ژیان بەردەوام بە دەم پێویستییە گەشەپێدانی کۆمەڵگەکانی عێراقەوە دێت، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) توێژینەوەی لەسەر ٢٩ هەڵسەنگاندنی بازاڕی کار (LMAs) ئەنجامدا، کە لەنێویاندا چاوپێکەوتنی هاوڵاتیان و گفتوگۆکانی گروپی فۆکەس هەبوون تا یارمەتی تیمەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق بدەن باشتر لە ڕاستییەکانی بازاڕە خۆجێیەکان تێبگەن، باشتر لە بە باشزانینی خستنەسەرکاری کارمەند لە لایەن خاوەنکارانەوە، لە توانا و لێهاتوویەکان، لە پێویستی و ئامانجەکانی ئەو کەسانەی بەدوای کاردا دەگەڕێن و کەسانی بەکارهێنەر و کەسانی دیکە تێبگەن.

ئەنجامەکانی ئەو هەڵسەنگاندنانە لەپاڵ ڕاپۆرتەکانی ساڵی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ی هەڵسەنگاندنی بازاڕی کار بڵاوکرایەوە بە کۆکراوەیەک لە ژێرناوی دەرفەتەکانی بازاڕی کار و ئاڵنگارییەکانی. ئەو ڕاپۆرت و بڵاوکراوانەش تیشک دەخەنە سەر مانەوەی کاروبژێوی ژیان وەکو پێویستییەکی زۆر گەورە و بەرچاو کاتێک کۆمەڵگەکان لە کاریگەرییە بەردەوامەکانی کۆڤید-١٩ و شەڕ و ململانێی چەند ساڵە دەبوژێنەوە.

کلێمنتاین فاڤیر، سەرۆکی بەشی گەڕانەوە و بوژانەوەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق گوتی "کاتێک ڕەوش و هەڵومەرجەکان بەرەوپێشەوە دەچن، دەبێت وەڵامدانەوە و بەدەمەوە هاتنەکانیش بەرەوپێش بچن. بەیەکەوە لەگەڵ پرۆسەی ڕاوێژکردن بە کۆمەڵگە، ئەنجامەکانی هەڵسەنگاندنی بازاڕی کار یارمەتیمان دەدات لەوەی تێبگەین کە چۆن دەتوانین خۆمان بگونجێنین و چۆن پڕۆگرامی کاروبژێوی ژیان بە شێوەیەک دابینبکەین کە گەورەترین کاریگەری هەبێت و چاودێری گشتگیری بوون بەردەوامبوونی پرۆگرامەکەش بکەین."

ئەنجامەکانی هەڵسەنگاندنی بازاری کار جۆرەکانی ئەو مەشق و ڕاهێنانە پیشەییانە، مەشق و ڕاهێنانی سەرکار و پاکێجەکانی پاڵپشتیکردنی کار و بزنسی دەستنیشانکرد، کە گرنگترینن بۆ هەر قەزایەکی رووپێوکراو، گرنگترینن بۆ ئەو زانیاریانەی کە پێشووتر بەکارهاتوون بۆ فۆکەسکردنە سەر پلان و پارەپێدان.

هەڵسەنگاندنەکانی بازاڕی کار ئەوەیان دەرخست کە لە %٧٤ ی ئەوانەی بەدوای ئیشدا دەگەڕێن لە هاوکاری کار و بژێوی ژیان، پێدانی پارە بە کاش لە پارە پێدان بە کارتی شت کڕین یان جۆرەکانی دیکەی هاوشێوەی کارتی شت کڕین بە باشتر دەزانن. هەروەها هەڵسەنگاندنەکان ئەوەشیان دەرخست کە بە باشزانینێک هەیە بۆ خاوەنداریەتیکردنی پڕۆژەکار و بزنسی سەربەخۆ، نزیکەی لە %٧٠ ی ئەو کەسانەی کە بەدوای ئیشدا دەگەڕێن ئەوە بە باشتر دەزانن کە کار وبزنسی خۆیان هەبێت لەوەی لە کەرتی تایبەت کاریان بۆ بدۆزرێتەوە و بخرێنە سەرکار. ئەم ئەنجامانەش نا جێگیریی کەرتی تایبەت دووپاتدەکەنەوە، کە تیایدا بەرزبوونەوەی نرخ و مەرجە نافەرمییەکانی کارکردن لە کەرتی تایبەت دا باون.  

ئەوە خەمڵێندراوە کە ئابوری عێراق بە نزیکەی لە %١٠,٤ کورتهێنانی هەبووە لە ساڵی ٢٠٢٠ دا، ئەمەش گەورەترین کورتهێنانە لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٣ ەوە. تێکچوونی دۆخەکە پێویستی بە وەڵامدانەوە و بەدەمەوەهاتنی بەهێز هەیە، بەتایبەتی لەو شوێنانەی کە پێشووتر لە لایەن دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) داگیرکرابوون، کە ئەو شوێنانە بەردەوام بە دەست نەبوونی خزمەتگوزاری و داڕووخان و داڕمانێکی بەرفراوانی ژێرخانەوە دەناڵێنن.

هەروەها ڕاپۆرتە بابەتی و هەڵسەنگاندنی بازاڕ بۆ سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکاری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) ئەنجامدراون تا شیکاری زیاتر بۆ دروستبوونی دەرفەتەکان و ئەو ئاڵنگاریانەی ڕووبەرووی ئابوری عێراق دەبنەوە بکات.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق (IOM) هەڵسەنگاندنی بازاری کاری بە پاڵپشتی ئاژانسی کۆمەک و هاوکاری نێودەوڵەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USAID)، بانکی گەشەپێدانی حکومەتی ئەڵمانیا (KfW) و نووسینگەی دانیشتوان، پەنابەران و کۆچکردن (PRM) ئەنجامدا.

 نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت