لێدوانی ڕۆژنامەوانی

یونامی هێرشەکانی دیالە ئیدانە دەکات و داوای یەکڕیزی دەکات

٢٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢١

بەغدا، ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ – نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی شەوی سێشەممە لە دیالە دەکات، کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی چەندان کەس. نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان هاوخەمی خۆی بۆ خانەوادەی قوربانییەکان دەردەبڕێت و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت.

یونامی داوا لە دەسەڵاتداران دەکات کە لێکۆڵینەوەیەکی تێروتەسەل دەربارەی هێرشەکە ئەنجامبدەن و هەموو هەوڵێك بخەنەگەڕ بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و ئاسایشی هەموو هاوڵاتیان. 

یەکڕیزی کلیلە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە بەردەوامەکانی تیرۆر و توندوتیژی کە کاریگەری دەخەنەسەر سەقامگیری عیراق. ئەوانەی دەیانەوێ زیان بە وڵاتەکە بگەیەنن و دووبەرەکی دروست بکەن سەرکەوتوونابن لەم کارە ئەگەر عیراقییەکان وەکو یەك کیان شانبەشانی یەکتر بوەستن.

نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت