یونامی بە توندی ئیدانەی هەوڵی کوشتنی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەکات
٠٧ تشرینی دووەم ٢٠٢١
بەغدا، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ – نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) بە توندترین شێوە ئیدانەی هەوڵی کوشتنی سەرۆك وەزیران، موستەفا کازمی، دەکات. نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان دڵخۆشی خۆی دەردەبرێت بەوەی کە سەرۆك وەزیران سەلامەت دەرچوو لە هێرشە بە دڕۆنەکەی سەر شوێنی حەوانەوەی لە بەغدا.
تیرۆر و توندوتیژی و کاری نایاسایی نابێ ڕێگەیان پێبدرێت کاریگەری لەسەر سەقامگیری عیراق دروست بکەن و پرۆسەی دیموکراسی بە لاڕێدا ببەن.
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای خۆی دەخاتە پاڵ داواکەی سەرۆك وەزیران بۆ پاراستنی هێمنی و دانبەخۆداگرتندا. هەروەها، یونامی هانی هەموو لایەنەکان دەدات کە بەرپرسیارێتی بگرنەئەستۆ بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە و دەستپێکردنی گفتوگۆ بەمەبەستی کردنەوەی گرێیە سیاسییەکان و بەرزڕاگرتنی بەرژەوەندی نیشتیمانی لە عیراقدا.
نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ هەموو عیراقییەکانە ئەوانەی داوای ئاشتی و سەقامگیری دەکەن. ئەوان شایەنی زیاترن.