هه‌رچه‌نده مافه‌كانی ژنان له‌م ده‌یانه‌ی دواییدا پێشكه‌وتنێكی به‌رچاویان به خۆیانه‌وه بینیوه هه‌ر له نه‌هێشتنی یاسا جیاكارییه‌كان تا ده‌گاته هه‌ڵكشانی ژماره‌ی كچان و ژنان له قوتابخانه‌كاندا به‌ڵام ئێستا جۆرێك له پاشه‌كشه هه‌ستی پێ ده‌كرێت.
پاراستنی یاسایی دژی ده‌ستدرێژی سێكسی و شێوه‌كانی تری مامه‌ڵه‌ی خراپی خێزانی تا رادده‌یه‌ك لاواز بووه و هه‌ر بۆیه‌ش مافه سێكسییه‌كان وه‌چه‌خستنه‌وه‌ی ژنان كه‌وتوونه‌ته ژێر مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌مانه هه‌ر هه‌مووی به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه یه‌كسانیی جێنده‌ری به توندی په‌یوه‌سته به هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاته‌وه. چه‌ندان سه‌ده‌ی جیاكاری و پیاوسالاریی ره‌گداكوتاو بوونه‌ته مایه‌ی دروستبوونی بوشایی جێنده‌ری له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابوری و كه‌لتوریدا.
ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ئێمه هه‌یه چونكه ده‌بێته ئاسته‌نگێك له‌به‌ر ده‌م زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و ئاڵنگاریی و مه‌ترسییانه‌ی كه له به‌ده‌ستهێنانی جیهانگهراییهكی دادپه‌روه‌رانه كه كار بۆ هه‌موو كه‌سێك بكات و كۆتایی به په‌تای توندوتیژیی دژی ژنان بهێنێت و كۆمه‌ڵگایه‌كی ئاشتیخواز و ئارام دروست بكات روبه‌روومان ده‌بنه‌وه . له لایه‌كی تره‌وه، ئێمه پێویسته ئاوڕ له ژماره‌ی جێنده‌ریش بده‌ینه‌وه كه له ده‌یه‌كانی داهاتوودا هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر زیاتر پته‌وكردنی نایه‌كسانیی جێنده‌ری له كۆمه‌ڵگا و ئابوورییه‌كاندا دروست ده‌كات.
به‌و پێیه‌ی ژنان تا ئێستاش له په‌رله‌مانه‌كانی جیهاندا ته‌نها چوارێكی كورسییه‌كانیان هه‌یه، نوێنه‌رایه‌تی سیاسیی ژنان باشترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر هه‌بوونی نایه‌كسانیی له ژماره‌ی جێندهریشدا. هه‌ر بۆیه یه‌كسانیی جێنده‌ری له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا یه‌كێكه له كاره سهرلیستهكان كه هه‌ر دووساڵیش پێش واده‌ی دیاریكراو بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه ببووه مایه‌ی به‌ده‌ستهێنانی یه‌كسانی له ئاسته به‌رزه‌كاندا. من هه‌رچی له‌ده‌ستم بێت ده‌یكه‌م له پێناو دڵنیابوون له‌وه‌ی كه ژنان نوێنه‌رایه‌تییان له هه‌موو ئاسته‌كانی بڕیاردان له نه‌ته‌وه یهكرگتووهكاندا هه‌یه هه‌تتا له پرۆسه‌ی ئاشتیشدا. من هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ وڵاته ئه‌ندامه‌كاندا داكۆكی له كۆتاییهێنان به هه‌موو یاسا جیاكارییه‌كان ده‌كه‌م به مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی به‌شداریی یه‌كسانانه‌ی ژنان له هه‌موو بوار و ئاسته‌كاندا و هه‌روه‌ها بۆ پاراستنیان له توندوتیژی و ره‌خساندنی ئابووری گشتگرانهی زیاتر بۆیان.
یه‌كسانیی جێنده‌ری ئامڕازێكه بۆ سه‌رله‌نوێ پێناسه‌كردن و گواستنه‌وه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵات كه هه‌موو لایه‌ك بتوانن لێی به‌هره‌مه‌ند بن. ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه واز له‌وه بهێنین كه ژن بگۆڕین به‌ڵكوو پێویسته ئه‌و سیسته‌م و نایه‌كسانی ده‌سه‌ڵاته بگۆڕین كه رێگه له به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی ژنان ده‌گرێت.