لێدوانی ڕۆژنامەوانی

هاوبەشی پێپسیکۆ لەگەڵ بەرنامەی خۆراکی جیهانیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پشتگیریکردنی جوتیارانی زیان لێکەوتووی ناکۆکی و ئاوارەیی و گۆڕانی کەشوهەوا

١٧ تشرینی دووەم ٢٠٢١

لەبەرهەمهێنانەوە بۆ کڕین، هەوڵ و کۆششەکان پێکەوە دەیسەلمێنن کە کشتوکاڵ دەتوانێت ڕۆڵێکی کاریگەر ببینێت لە ئابووری بەردەوامی عێراقدا

هەولێر (17ی تشرینی دووەمی 2021) - ئەمڕۆ، کۆمپانیای پێپسیکۆ و بەرنامەی خۆراکی جیهانیی نەتەوە یەکگرتووەکان WFP هاوبەشییەکی نوێیان ڕاگەیاند بە ئامانجی پشتگیریکردنی ئەو جوتیارە عێراقیانەی کە بەهۆی ناکۆکی و گۆڕانی کەشوهەواوە زیانیان لێکەوتووە و یارمەتی دروستکردنی زنجیرەیەکی زیاتری دابینکردنی کشتوکاڵی هەرێم دەدات، بەتایبەتی بۆ بەروبوومی پەتاتە. هاوبەشییەکە پشتگیری حکومەتی عێراق بۆ گەیشتن بە ڕێژەی برسێتی سفر وەک بەشێک لە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامیی نەتەوە یەکگرتووەکان.

250,000 دۆلار لە دامەزراوەی پێپسیکۆ، بازووی خێرخوازی پێپسیکۆ دامەزراوەی پێپسیکۆ، ، WFP بەتوانا دەکات بۆ فراوانکردنی بەرنامەی بنیاتنانەوەی بەردەوام لە عێراق، "یارمەتی خۆراک بۆ سامانەکان" کە هەوڵ دەدات بۆ یارمەتیدانی کۆمەڵگە دوورنشینەکان تا پشت بە خۆیان ببەستن و بەرگەی بەربەستەکانی وەک گۆڕانی کەشوهەوا ببنەوە. بەرنامەکە پشتگیری بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراقی و ئەنجومەنی بازرگانی عێراقی ئەمەریکای بەدەستهێناوە.

هاوکاریەکە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی جوتیارانی کەم بەرهەمی عێراق بۆ دامەزراندنی بازاڕێکی باوەرپێکراو، و دەستگەیشتن بە دارایی زۆر پێویست، و زیادکردنی کوالێتی بەرهەمەکان و دروێنەکردنیان و بەرەوپێشچوون بەرەو پێوەری نێودەوڵەتی خۆراک و سەلامەتی بۆ کشتوکاڵە بەردەوامەکان. لە ڕێگەی پشتگیری دامەزراوەی پێپسیکۆ، بەرنامەی خۆراکی جیهانیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاهێنان و شارەزایی تەکنیکی بۆ جوتیاران دابین دەکات، وە هاوبەشیکردنی باشترین کرداری کشتوکاڵی، وەک بەکارهێنانی ئامانجدار لە ئاودێری و پەینکردن دا. پێپسیکۆ پەتاتە لەجوتیارەکان دەکڕێت بۆ بەکارهێنانی لەبەرهەمهێنانی خۆراک و یارمەتیدانیان لە دروستکردنی بژێوی ژیانیان.

وائل ئیسماعیل، جێگری بەڕێوەبەری کاروباری کۆمپانیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفەریقا و پاکستان و هەروەها بۆ پاکێجکردنی بەردەوامبوون لە ئەفەریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفەریقا و باشووری ئاسیا (AMESA)، ڕایگەیاند "ئێمە شانازی دەکەین بەم هاوبەشیەمان لەگەڵ بەرنامەی خۆراکی جیهانیی بۆ یارمەتیدانی کەرتی کشتوکاڵی عێراقی و دابینکردنی بژێویی بەردەوام، لە هەمان کاتدا هاوکاریکردن لە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامیی نەتەوە یەکگرتووەکان و جەخت کردنە سەر گەیشتن بە ڕێژەی برسێتی سفر و ئایندەیەکی باشتر و بەردەوام بۆ هەموو. ئەم هاوبەشییە نمونەیەکی گەورەیە کە چۆن کەرتی گشتی و تایبەت دەتوانن پێکەوە کار بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەکی جیهانی - ناسەقامگیری خۆراک - و کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێت لەسەر دەیان هەزار کەس لە کۆمەڵگە ناوخۆییەکاندا".

هاوبەشییەکە بەشێکە لە ستراتیژی کشتوکاڵی پێپسیکۆی ئەرێنی Pep+ کە گرنگی دەدات بە نوێکردنەوەی کردارە کشتوکاڵیەکان و تواناسازی کۆمەڵگاکانی کشتوکاڵ بۆ باشترکردنی بژێوی زیاتر لە 250 هەزار کەس لە زنجیرەی دابینکردنی کشتوکاڵی و سەرچاوەی بەردەوامی 100٪ لە پێکهاتە سەرەکیەکانی کۆمپانیاکە تا ساڵی 2030. زیاتر لە 32,000 جوتیاری پێپسیکۆی AMESA بەشێکن لە بەرنامەی جوتیاریی بەردەوام کە جەخت دەکاتە سەر بەرزکردنەوەی کارە کشتوکاڵییە گرنگەکان کە دەتوانێت بەرهەم زیاد بکات و گوزەرانی جوتیاران باشتر بکات و کەرامەتیان پارێزراوتر بێت وەک مافی خۆیان و پاراستنی ژینگەی ناوخۆیی و سامانە سروشتیەکان.

عەلی ڕەزا قوڕشی، نوێنەری WFPی عێراق، ڕایگەیاند "ئێمە پێشوازی لەم هاوبەشییە نوێیە دەکەین لەگەڵ پێپسیکۆ، بەتایبەتی ئێستا کە پەتای کۆڤید-19 کاریگەری لەسەر بژێویی و سەقامگیری خۆراکی کۆمەڵگا کەم دەرامەتەکان داناوە. بە هاوبەشیکردنی شارەزایی و سەرچاوەکان لەگەڵ WFP و کۆمەڵگەکان لە عێراق، پێپسیکۆ یارمەتی دروستکردنی سیستەمێکی خۆراکی بەردەوامتر دەدات و چارەسەری بەردەوامیش بۆ جوتیارانی کەم دەرامەت دابین دەکات بۆ زیادکردنی بەرهەمی خاکەکەیان و باشترکردنی داهاتەکانیان لەڕێگەی بازارێکی باشترەوە – کە دەبێتە گۆڕینی ژیانیان بە تەواوی و پێکەوە کارکردن بەرەو ئەو ئامانجە هاوبەشە، کاریگەری بەرچاو لە بەشداری کەرتی تایبەت لە ناوچەکەدا بەرجەستە دەکات ".

دامەزراوەی پێپسیکۆ هاوکارێکی دێرین و لایەنگری بەرنامەی خۆراکی جیهانیی نەتەوە یەکگرتووەکانە. لە ساڵی 2006ەوە دامەزراوەکە پشتگیری لە کار و بەرنامەکانی WFP کردووە بە زیاتر لە 12.2 ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری، لە هاوکاری دارایی و کۆمەکی کارمەندەکانی. ئەم بەرنامەیە بەشێکە لە پابەندبوونی پێپسیکۆی جیهانیی "خۆراک بۆ باشی" بۆ بەرەوپێشبردنی ئاسایشی خۆراک لەو کۆمەڵگایانەی کە کۆمپانیاکە کاری تێدا دەکات، و بەهیزکردنی هێزی هاوکاری کردن لەگەڵ هاوبەشە پێشەنگەکانی ناوخۆیی.

 

###

 

دەربارەی پێپسیکۆ

بەرهەمەکانی پێپسیکۆ لە رۆژێکدا زیاتر لە یەک ملیار جار لە زیاتر لە 200 وڵات و ناوچەی جیهان لەلایەن بەکارهێنەرانەوە بەکاردەهێنرێت. پێپسیکۆ زیاتر لە 70 ملیار دۆلاری لە داهاتی ساڵی 2020دا بەدەستهێنا بە تەواوکەری خۆراک و وەبەرهێنانی خواردنەوەکان کە فریتۆ-لەی و گاتۆراد، پێپسی کۆلا، کویکەر، و ترۆپیکانا لەخۆ دەگرێت. بەرهەمی پێپسیکۆ کۆمەڵێکی زۆر لە خواردن و خواردنەوەی چێژبەخش لەخۆ دەگرێت، لەوانە 23 بڕاند کە زیاتر لە 1 ملیار دۆلار بەدەستدەهێنێت بە فرۆشی ساڵانەی مەزەندەکراو.

پێشەوایەتیکردنی پێپسیکۆ دیدی ئێمەیە بۆ ئەوەی ببێتە ڕابەری جیهانی لە خواردن و خواردنەوە گونجاوەکان بە بردنەوە بە ئامانج. "بردنەوە بە ئامانج" ڕەنگدانەوەی ئاواتی ئێمەیە بۆ بردنەوەی بەردەوامبوون لە بازاڕدا و بەرجەستەکردنی مەبەست بۆ هەموو بوارەکانی بازرگانی. بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم بەستەرە بکەن: www.pepsico.com

 

 

دەربارەی دامەزراوەی پێپسیکۆ

دامەزراوە لە ساڵی 1962، دامەزراوەی پێپسیکۆ، بازووی خێرخوازی پێپسیکۆیە و وەبەرهێنان دەکات لە توخمە بنچینەییەکانی سیستەمی خۆراکی بەردەوام لەگەڵ ئەرکێک بۆ پشتگیری کردنی کۆمەڵگە گەشەسەندووەکان. بە کارکردن لەگەڵ قازانج نەویستەکان و شارەزایانی جیهان، ئێمە جەخت لەسەر یارمەتیدانی کۆمەڵگاکان دەکەینەوە بۆ بەدەستهێنانی گەیشتن بە ئاسایشی خۆراک و ئاوی پاک و هەلی ئابووری. ئێمە هەوڵ دەدەین بۆ کاریگەری بەرچاو لەو شوێنانەی کە تێیدا دەژین و کار دەکەین تیایدا، هاوکاری کردن لەگەڵ هاوپیشەکانمان لە پیشەسازی و ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان و کارمەندەکانمان بۆ ئەوەی کار لەسەر گۆڕانکاری گەورە بۆ ئەو بابەتانە بکەین کە بۆ ئێمە گرنگن و گرنگی جیهانیان هەیە، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم بەستەرە بکەن: www.pepsico.com/sustainability/philanthropy.

 

 

دەربارەی بەرنامەی خۆراکی جیهانیی نەتەوە یەکگرتووەکان

بەرنامەی خۆراکی جیهانیی نەتەوە یەکگرتووەکان براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 2020یە. ئێمە گەورەترین ڕێکخراوی مرۆڤدۆستی جیهانین و ژیان ڕزگار دەکەین لە دۆخە مەترسیەکاندا و خۆراک بەکاردەهێنین بۆ دروستکردنی ڕێگایەک بۆ ئاشتی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ ئەو کەسانەی کە لە ململانێ و کارەسات و گۆڕانی کەشوهەوادا دەژین.

WFP لە ساڵی 1968ەوە لە عێراق کاردەکات و لە ئێستادا لە هەموو 18 پارێزگای عێراق بەرنامەکانی ئەنجام دەدات. چالاکیەکان بریتین لە هاوکاری خواردن بۆ ئاوارە عێراقیەکانی ناو ووڵات و پەنابەران و دروست کردنی خۆڕاگری و بژێوی ژیان (خۆراک بۆ سامانەکان و ڕاهێنانی گەنجان لە ڕێگەی تواناسازی لە کرداردا! - EMPACT) و خواردنی قوتابخانە و دیجیتاڵکردنی سیستەمی خۆراک دابەشکردنی گشتی(PDS) . نوسینگەی دەوڵەتیی WFP دەکەوێتە شاری بەغدا، لەگەڵ لقی ناوچەیی/مەیدانیی لە بەغدا، هەولێر، دەۆک، سلێمانی و بەسرە.

Saif al-Tatooz

سەیف ئەلتاتوس

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان
Sharon Rapose

شارۆن راپۆس

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان و راپۆرت

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت