لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ولایەتە یەكگرتووەكان پاڵپشتیی هاوكاریی بەرنامەی خۆراكی جیهانی دەكات بۆ خێزانە هەژارەكان لە عێراقدا

٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٢١

بەغداد -  بەرنامەی خۆراكی جیهانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان (WFP) پێشوازییەكی گەرم دەكات لە كۆمەكی بەخشندە و دڵفراوان و لە كاتدا گونجاوی، بیرۆی یارمەتییە مرۆییەكانی سەر بە ئاژانسی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی  (USAID-BHA) بە بڕی 19.24 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی. ئەم  پارەداركردنە، هاوكاری ژین ڕزگاركەر فەراهەم دەكات بۆ یارمەتیدانی 181000 ئاوارەی ناوخۆیی عێراقی و هەروەها 72000 پەنابەری سووری لە شێوەی حەواڵەی نەختێنەییدا، كە یارمەتی دابینكردنی پێداویستییە هەنووكەییەكانیان دەدات.

پاڵپشتییەكەی ولایەتە یەكگرتووەكان یارمەتی دڵنییابوون دەدات، لەوەی كە خەڵكی بتوانن پیداویستییە بنچینەییەكانیان لە خۆراك و خواردنی بەهادار دەستەبەر بكەن، لە میان و لە پاش قەیرانەكاندا، لەوانەش لە پاش ململانێ و لە میانی پەتای كۆڤید -19 دا. هەروەها ئەمە بە تواناشیان دەكات بۆ ڕاكێشانی ئەو پارەیەی كە شایستەیین هەر كاتێك كە خۆیان بیانەوێت، بە بێ سنووربەندی وەرگرتن تەنها لە یەك شوێندا، ئەمەش هانی گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان دەدات، بە شێوەیەكی ئاسان و كاریگەر و هەورەها لە بەرچاوگرتنی دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتیش.

بەرێز جۆن كاردیناس، بەڕێوەبەری  یارمەتییە مرۆییەكانی سەر بە ئاژانسی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID-BHA) لە عێراق ووتی:

" بە خەمڵێنراوی 1.2 ملیۆن كەس لە عیراقدا هێشتا لە ئاوارەییدان و 90000 پەنابەری سووری لە كەمپەكاندان، ولایەتە یەكگرتووەكان بەردەوامە لە پشتیوانیكردنی هەوڵە ژین ڕزگاركەرەكانی بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە دەستنیشانكردن و چارەسەركردنی پێداویستییە مرۆییە هەنووكەیی و سەختەكاندا. هەروەها ئامانج لەم كۆمەكە، بە دیجیتاڵكردنی زیاتری سیستەمی دابەشكردنی گشتییە (PDS)ە، كە هەنگاوێكی گرنگ و چارەنووسسازە  بۆ بەهێزكردنی سیستەمی  پاراستنی كۆمەڵایەتی عێراقی، بۆ دەستنیشان كردن و چارەسەركردنی پێداویستییەكانی هاوولاتییان".

سەرباری یارمەتیدانی بەرنامەی خۆراكی جیهانی بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری خۆراكیی زۆر گرنگ بۆ خێزانی ئاوارە عێراقییەكان و پەنابەران، ئەم كۆمەكە نوێیە، بەرنامەی خۆراكی جیهانی باشتر دەستكراوە و بەتواناتر دەكات لە پاڵپشتیی  و پشتگیریی كردنی ملیونان عێراقی لە سەرانسەری ووڵاتدا، لە ڕێگەی بە دیجیتاڵكردنی سیستەمی دابەشكردنی گشتییەوە لە گەڵ وەزارەتی بازرگانیدا، كە دەبێتە هۆی ئەوەی هاوكارییەكان بۆ ئەو خەڵكانەی كە بەڕاستی پێویستییان پێێانە، دروست و بێ هەڵە و لە كاتی گونجاویشدا بن، لە ریگەی بەشە خۆراكی مانگانەوە كە لە لایەن حكومەتی عێراقییەوە فەراهەم و پێشكەش دەكرێن.

بەڕێز عەلی رەزا قورەیشی، نوێنەری بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە عێراق ووتی:

ئێمە سوپاسگوزاری پشتگیریی جێگیر و نەگۆڕی حكومەت و خەڵكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەكەین لە پێشكەشكردنی هاوكاریی بۆ ئاوارە ناوخۆییە هەژارەكان و پەنابەرانی سووری و هەروەها لە بەهێزكردنی پاراستنی كۆمەڵایەتیدا، لە ریگەی چاكسازیكردن لە سیستەمی دابەشكردنی گشتی و بەهێزكردنی تواناكانی حكومەتی عێراقییەوە. كۆمەكەكە دڵنیایی پارێزگاریی لەو پێشكەوتن و بەرەوپێشچوونە دەدات كە بەدەستهانوون، لە ئاسایشیی خۆراكیی خێزانی ئاوارە و پەنابەراندا و هەروەها پشتگیریی تەكنیكی بنچینەیی بۆ حكومەتی عێراق، بۆ بەدیجیتاڵكردنی گەورەترین سیستەمی دابەشكردنی گشتی، كە پاڵپشتیی ملیۆنەها عێراقی دەكات.

لە 2010 یارمەتییە مرۆییەكانی ئاژانسی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی، هاوبەشێكی بەردەوامی  چالاكییە لە ناكاوەكانی بەرنامەی خۆراكی جیهانی بووە لە عێراقدا. ئەم ئالیكارییەش فراوانتر بوو بۆ دەستپێشخەرییەكانی پشتگیریكردنی پاراستنی كۆمەڵایەتی لە 2019 دا. بەرنامەی خۆراكی جیهانی و وەزارەتی بازرگانی بەردەوامن لە خستنەگەڕی ‘ تەموینی (بەشە خۆراكەكەم) ‘ كە ئەپڵیكەیشنێكی مۆبایلی زیرەكە بۆ خێزانەكان لە پارێزگای نەجەفدا و لە پرۆسەی فراوانكردنیشیدان بۆ ئەوەی خەڵكانی، 15 پارێزگای تریش بگرێتەوە.  ئەپڵیكەیشنەكە خێزانەكان توانادار دەكات، بە ئاسانی و خێرایی داتا و زانیارییەكانیان نوێبكەنەوە لە مۆبایلەكانیانەوە، هەر وەك لە كاتی لە دایك بوون یان هاوسەرگیرییدا، كە دەبێتە هۆی كات پاشەكەوتكردن و باشتركردنی ووردی و دروستی زانیارییەكان.

Saif al-Tatooz

سەیف ئەلتاتوس

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان
Sharon Rapose

شارۆن راپۆس

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان و راپۆرت

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت