لێدوانی ڕۆژنامەوانی

نەتەوە یەکگرتوەکان لە گەڵ بەخشەرەکان کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەى ستراتیژى گەشەپێدان بۆ عێڕاق

٢٥ تشرینی دووەم ٢٠٢١

بەغداد، 23ى نۆفێمبەرى 2021 - کۆبونەوەیەکى ئاست بەرز لە نێوان نەتەوە یەکگرتوەکان و بەخشەرە نێودەوڵەتیەکان ئەنجام درا بۆ گفتوگۆکردن دەربارەى ستراتیژى گەشەپێدانى نوێ ى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێڕاق. کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە چوارچێوەى هاریکارى گەشەپێدانى درێژخایەنى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ساڵانى 202-2024 کە لە مانگى سێپتەمبەر لەلایەن حکومەتى عێڕاقەوە ئیمزا کراوە.

خاتوو ئیرینا فۆلجاکۆفا سۆلۆرانۆ, جێگرى نێردەى تایبەتى سکرتێرى گشتى نەتەوەیەکگرتوەکان کەلەهەمان کاتدا ڕێکخەرى نیشتەجێى کاروبارى مرۆیی نەتەوە یەکگرتوەکانە و  نوێنەرایەتى نەتەوەیەکگرتوەکانى کرد لەو کۆبونەوەدا. هەروەها بە ئامادەبوونى نوێنەرانى تیمى وڵاتى نەتەوە یەکگرتوەکان (یو ئێن سى تى) لە عێڕاق, کە پێ: هاتووە لە 22 ئاژانس و فەند و پرۆگرامەکان. چەندین سەفیر و نوێنەرى ئاست بەرزى سەفارەتەانى عێڕاق نوێنەرایەتى کۆمەڵگاى بەخشەرەکانیان کرد لە عێڕاق و لەوانەش ئوسترالیل و بەلجیکا و کەنەدا و دانیمارک و یەکێتى ئەوروپا و ئەڵمانیا و ئیتالیا و هۆڵەندا و فینلەندا و  ڕۆمانیا و سوید و شانشینى یەکگرتوى بەریتانیا و وێلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا.

خاتوو ئیرینا فۆجاکۆفا  -سۆلۆرانۆ ڕایگەیاند :  ئێستا کاتى ئەوەیە کە پێکەوە کۆببینەوە بۆ هاوکاریکردنى و بەهێز.کردنى عێڕاق و ڕزگارکردنى وڵاتەکە لە دواى قەیارنەکانى وەک پەتاکە, بەدەستهێنانى چارەسەرى درێژخایەن بۆ پرسى ئاوارەبوون و خێراکردنى بەرەوپێشچوونەکانى بەدەست هێنانى ئامانجە درێژخایەنەکانى نەتەوە یەکگرتوەکان و زامنکردنى کۆمەڵگایەکى ئاشتى و خۆشگوزەران بۆ هەموو عێڕاقیەکان. پێکەوە لەگەڵ کۆمەڵگاى عێڕاق بۆ سوودوەرگرتن  هەموو سەرچاوەکان و  ژێرخانەکان و بەدی هێنانى ئامانجە درێژخایەنەکان كۆبونەوە.

هەر لەوكۆبونەوەیەدا ئاژانسەكانی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان تیشكیان خستە سەر دەستيوەردانە سەرەكیەكان و هەوڵەكانی هاریكاریكردنی عێراق و ئەولەویەتەكانی گەشەپيدان و پيداویستیەكانی عيڕاق تا ساڵی ٢٠٢٤ و باسكردنی ڕۆڵی گرنگی بەخشەرەكان لە هاریكاریكردنی ئەم هەوڵە پيكەوەییە.

Brian Mau

بریان ماو

RCO
گەورە بەرپرسی هەماهەنگسازیی گەشەپێدان، بەرپرسی تیمی نووسینگەی هەماهەنگسازی نیشتەجێ / نووسینگەی هاوکاریی گەشەپێدان
بەڕێز ماو لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە لە عێراق لەگەڵ یونامی و نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ تاوان و ماددەی هۆشبەر کاری کردووە. پێش کارکردنیشی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەو بەرنامەی گەشەپێدان و سەقامگیرکردنی لە ئاسیای ناوەڕاست و ئەفغانستان بۆ ئاژانسی جیهانیی ئەمریکی بۆ گەشەپێدان (یو ئێس ئێید) و رێکخراوی ئاسایش و هاوکاریی ئەوروپی و دەزگای ئاغاخان و بانکی نێودەوڵەتی کاری کردووە.
ئەو بەڕێزە خاوەنی ئەزموونێکی ٣٠ ساڵەیە لە بوارەکانی گەشەپێدانی ئابووری و پەروەردە و چاودێریی تەندروستی و یاسا و فەرمانڕەوایی باش. ئەو بەکالۆریۆسی لە زانستی سیاسی لە زانکۆی کالیفۆرنیا و بڕوانامەی ماستەری لە ئیدارەدانی کار لە زانکۆی ئەمەریکی لە ئاسیای ناوەڕاستدا بەدەست هێناوە.

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

RCO
United Nations Resident Coordinator Office
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت