لێدوانی ڕۆژنامەوانی

بەرنامەی خۆراكی جیهانی هاوكاری زانكۆ عێراقییەكان دەكات لە باشتركردنی توانای بەرگەگرتن و نەچەمانەوەدا وەك بەشێك لە هەوڵەكان بۆ نەهێشتن و لە ناوبردنی برسێتیی

١٣ کانونی یەکەم ٢٠٢١

بەغداد – بەرنامەی خۆراكی جیهانی  WFP هاوكاریی دەكات لە گەڵ دامەزراوە ئەكادیمییە عێراقییەكاندا لەوانەش زانكۆی بەسرە، زانكۆی موسڵ و هەروەها زانكۆی سلێمانی لەو چالاكییانەی كە ئامانجیان، كەمكردنەوەی مەترسییەكانی ناسەقامگیریی خۆراكییە لە كۆمەڵگە هەژارەكاندا، لە رێگەی بنیاتنانی توانای بەرگەگرتن و نەچامانەوە و هەروەها خۆگونجاندن لە گەڵ گۆڕانی كەش و هەوادا. هاوكارییەكە بەشێكە لە هەوڵەكانی بەرەو پێشچوون بەرەو ئامانجی گەشەسەندنی ستراتیژی (SDG) 2 ”نەهێشتنی برسێتیی”.

بەرنامەی خۆراكی جیهانی WFP یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنی واژوو كرد لە گەڵ كۆلێژی كشتوكاڵی زانكۆی بەسرەدا، كە تیشك و سەرنج دەخاتە سەر دروستكردنی هەلی كار بۆ دەرچووانی نوێ، لە رێگەی بەهێزكردنی تواناكان و خولی ڕاهێنانەكانەوە بۆ گەنجان بە هیوای باشتركردنی ئاسایشیی خۆراكیی تاكەكانەوە.WFP و زانكۆی بەسرە پێكەوە، پرۆژەیەكی هەڵهێنەری بازرگانیان دەستپێكرد، بۆهاندانی گەنجان لە بڕینی ڕێگەیەك لە كاری بازرگانیدا. 

بەڕیز د. ساجید ئەلنور، ڕاگری زانكۆی بەسرە ووتی:

“دەستپێكردن و وەگەرخستنی پرۆژەی هەڵهێنەری بازرگانی لە لایەن زانكۆی بەسرەوە، بە هاوكاریی بەرنامەی خۆراكی جیهانی، یەكەم هەنگاوی گرنكە بەرەو بەكارهێنان و وەگەڕخستنی ووزە و تواناكانی گەنجان. نەبوونی هەلی كار بۆ تازە دەرچووان بۆ ماوەی چەندین ساڵ، بەفیڕۆ چوونی تەواوی تواناكانیانە و ئەم پرۆژەیە، بۆ پاڵپشتی دارایی پرۆژەكانی گەنجانە، هەروەها دروستكردنی هەلی كار یەكێكە لە چارەسەرە داهێنانكارییەكانمان. “ 

هاوشان بەمەش، بەرنامەی خۆراكی جیهانی لێكتیگەشتنێكی واژوو كرد لە گەڵ زانكۆی موسڵدا، بۆ باشتركردنی دەستێوەردانەكان لە بنیاتنانی توانای بەرگەگرتن و نەچەمانەوەی گروپە زۆر هەژارەكاندا، لەوانەش ئەوانەی كە كاریگەربوون و زیانپێكەوتووی گۆڕانی كەش و هەوان، هەروەها نەخشكردنی هەوڵەكان بەجۆرێك كە هاوتا و گونجاو بێت لە گەڵ پێویستییە گەشەسەندووەكانی، خەڵكە گەڕاوەكان بۆ زێدی خۆیان لە پاش چەندین ساڵ لە ئاوارەبوون. هەورەها زانكۆی موسڵ هاوكاری WFP دەكات لە رێگەی ئاسانكاریی و پشتگیریكردنی گفتوگۆكانەوە لە گەڵ دامەزراوە ئەكادیمییەكانی سەرانسەری جیهاندا، بە تیشكخستنە سەر پێویستییەكانی عێراقییەكان لە موسڵ و دەوروبەریدا، لە ئاستی جیهانیدا.

بەرێز عەلی  ڕەزا قورەیشی نوێنەری بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە عێراق  ڕایگەیاند:

” ئێمە توانای ناوەندە ئەكادیمییە عێراقییەكان لە پرۆگرامەكانماندا بەشدار پێدەكەین، بۆ باشتركردن و ئاسانكاری لە ڕێڕەوی گەیاندنی هاوكارییەكانمان بۆ ئەو خێزانانەی كە زۆرترین پێداویستییان هەیە. عێراق بەشێوەیەكی نەریتییانە وڵاتێكی دەوڵەمەند بە ئەكادیمیایە، هەرەها ئێمە هیوادارین كە هاوبەشێتییەكەمان لە گەڵ زانكۆكاندا لە ئەنجامدا، ببێتە هۆی دابینكردنی پێویستییەكانی كۆمەڵگە هەژارەكان بە باشترین شێوە لە رێگەی هەلی كارەوە، یارمەتی ڕوبەڕوبوونەوەی گۆڕانی كەش و هەوا  و هەموو ئەمانەش رێگە ساز دەكەن بۆ هاوكاریی كارای زیاتر لە گەڵ دامەزراوە ئەكادیمییەكاندا. 

لە هەرێمی كوردستاندا، بەرنامەی خۆراكی جیهانی بەردەوامە و  لە نزیكەوە هەماهەنگی دەكات  لە گەڵ زانكۆی سلێمانیدا لە ‘دەسەڵات         پێدان لە كاردا‘ (ئیمپاكت): پرۆژەی لێهاتوویی دیجیتاڵی و ڕاهێنانی زمانی ئینگلیزی بۆ گەنجان. لە 2017 ەوە WFP توانیویەتی پشتگیریی دەیان   هەزار گەنجی هەژار و خێزانەكانیان بكات لە ڕێگەی پەرەپێدانی شاەزاییەكانیانەوە، بنیاتنانی متمانە بەخۆبوونی خەڵكانی گەنج و بەتواناكردن لە ڕادەستگەشتنیان بە هەلی كاركردنی ئینتەرنێتییەوە. سلێمانی یەكێكە لەو چەندین شوێنانەی كە بەرنامەی خۆراكی جیهانی و هاوبەشەكانی دەستپێشخەریی ئیمپاكت بەریوە دەبەن، لەوانەش ئەنبار، بەغداد، دهۆك، هەولێر و هەروەها موسڵ.

  WFP بە نیازە بەردەوام بێت لەم جۆرە هاوكاریكردنە بەرهەمدارە لە گەڵ كەرتی ئەكادیمیی و بەكاربردنی توانا هەنووكەییەكانی دامەزراوەكان لە عێراقدا، كاركردن بۆ بەهێزكردنیان و هەروەها هاوبەشیكردن بەرەو بەدەستهێنانی ئاسایشیی خۆراكیی لە ووڵاتدا و لە كۆتاییشدا نەهێشتن و لە ناوبردنی برسێتیی.

#         #       #        #       #

بەرنامەی خۆراكی جیهانی نەتەوە یەكگرتووەكان، براوەی خەلاتی نۆبڵی 2020 ە. ئێمە گەورەترین رێكخراوی مرۆیی جیهانین، ژیان رزگار دەكەین لە دۆخە نەخوازراوەكان دا و یارمەتییە خۆراكییەكان بەكاردەهێنین بۆ بنیاتنانی ڕێگایەك بۆ ئاشتی، ئارامی و بەختەوەریی و بووژانەوەی خەڵكی لە پاش ململانێ، قەیرانەكان و كاریگەریی گۆڕانی كەش و هەوا.

                     لە تویتەر لە گەڵماندا بن  @WFP_Iraq @wfp_mena @wfpgovts

Saif al-Tatooz

سەیف ئەلتاتوس

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان
Sharon Rapose

شارۆن راپۆس

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان و راپۆرت

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت