لێدوانی ڕۆژنامەوانی

لێدوای یونامی سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمدواییە لە عیراق

٢٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

بەغدا، ٢٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢ – نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) زۆر نیگەرانە سەبارەت بەو زنجیرە هێرشانەی کە نووسینگەکانی پارتە سیاسییەکان و هاوڵاتییانی مەدەنی و شوێنە بازرگانییەکان لە عیراق دەکەنە ئامانج، و بەم دواییەش هێرشی موشەکی کرایە سەر فرۆکەخانەی نیودەوڵتی بەغدا.  

ئەم هێرشە قێزەوەنانە بوونەتە هۆی برینداربوونی هاوڵاتییان و زیانی ماددی و هاوڵاتییانی ئاشتیخواز دەکەنە ئامانج کە تاکە خواستیان ئەوەیە ژیانی ڕۆژانەیان بەبێ ترسی هێرش و مردن بگوزەرێنن.

ئەگەرچی هەموو لایەنە سیاسییەکان بەتوندی ئیدانەی ئەم جۆرە کارانەیان کردووە، بەڵام ئەنجامدەران و گروپە تێکدەرەکان کە دەستیان لەم هێرشانەدا هەیە پێدەچێ بە ئازادانە هاتوچۆبکەن و بێباکانە هەڵسوکەوت دەکەن و وڵاتەکە ڕووبەڕووی دەرەنجامی کارەساتبار دەکەنەوە.

لەبەرئەوە، زۆر گرنگە کە هەموو لایەنەکان هەنگاوی جیددی بنێن نەك تەنها بە ئیدانەکردن بەڵکو بە چاڵاکی کاربکەن بۆ ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی کە لەپشت ئەم کارانەوەن. لەهەمان کاتدا، پێویستە دیالۆگ چڕتربکرێتەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری تۆکمە بۆ هەموو ناکۆکییە سیاسییەکان.

 دووبارە، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین کە دانبەخۆدابگرن و خۆبەدووربگرن لە چوونەناو تەڵەی دروستکردنی ئاژاوە لە میانەی ئەو قۆناغە ڕاگوزەرییە هەستار و ناسکەدا.

 

Samir Ghattas

سه‌مير غه‌تتاس

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
وته‌بێژ / به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگەی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و ڕاگەیاندن

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت