بڵاوکراوە
په‌ڕه‌ی زانیاری: به‌رنامه‌ى كۆمه‌كى یه‌كێتى ئه‌وروپا برەودان بە چاكبوونەوە وسەقامگیرى لە عێراقدا لە ڕێگەى بەرەوپێشچوونى ناوخۆییەوە
٢٨ ئازار ٢٠١٩
یەكێتى ئەوروپا وبه‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نێشتەجێکردنی مرۆیی بەردەوامن له‌كاركردن پێكه‌وه بۆ هاوكاریكردنى گه‌لى عێراق له هه‌وڵه‌كانى بۆ هێنانهكایهوهى چاكبوونه‌وه وسه‌قامگیرى.
لەسەرەتاى 2019 دا و بەیەكەوە، هەستاون بە ڕاگەیاندنى به‌رنامه‌یه‌ك بە مەبەستى هاریكاریكردنى حكومەتى عێراق لە پتهوهكردنى تواناى دامەزراوەكانى وڵات ونوێكردنهوهى گرێبه‌ستى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌نێوان هاوڵاتیان وده‌وڵه‌تدا.
ئەم به‌رنامه‌یه لەسەر بنەماى ئەو تەوژمە دەبێت كە لەلایەن دووه‌م بەرنامەی پەرەپێدان بۆ ناوچە ناوخۆییەکان هاتۆتەكایەوە، كە لە ناوەڕاستى 2018 دا كۆتایی پێهات وپاش پێشكەشكردنى پلاندانانى ستراتیژى و پشتگیرى بنیاتنانى تواناكان بۆ دوانزدە پارێزگا لە سەرانسەرى عێراقدا.
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن
EU
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشته‌جێكردنی مرۆیی
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان