وتار
پەیامی بەڕێز ئەنتۆنیۆ گوترێش، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەبۆنەی ڕۆژی نەورۆزی ۲۰۲۲
٢١ ئازار ٢٠٢٢
نەورۆز بریتییە لە خۆشی دەربڕین بەبۆنەی سەرەتایەکی نوێ. سەرەتای ساڵێکی نوێ. گەیشتنی نەورۆز. نوێبوونەوەی سرووشت.
هەروەها، نەورۆز بریتییە لە خۆشی دەربڕین بەبۆنەی فرەییمان.
نەورۆز ۳۰۰ ملیۆن کەس لە نەوەی جیاواز و لەودیوی سنوورەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
کاتی ئەوە هاتووە لە یەکتری تێبگەین و ئاشنای کلتوورە جیاوازەکانی جیهان بین.
نەورۆزیش وەبیرهێنانەوەی هەموو ئەو شتانەیە لە هاوبەشن لە نێوانماندا.
نەورۆز ڕەنگدانەوەی بەهاکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ ئاشتی و مافی مرۆڤ و شکۆمەندی.
نەورۆز گرنگیی بە ئاشتەوایی و هاوسێتی باش دەدات.
لەکاتێکدا مرۆڤایەتی ڕووبەڕووی ئاڵنگاری زۆر سەخت دەبێتەوە، با هەموومان گیانی نەورۆز بکەینە ڕێنموونی خۆمان بۆ بەیەکەوەوەستان و پیمانی خۆمان بۆ ژیان بە تەبایی نوێبکەینەوە و هەسارەکەمان بپارێزین و هەچ کەس جێنەهێڵین.
هیوای نەورۆزێکی پڕ لە خۆشی و تەندروستی و ئاشتیتان بۆ دەخوازم.
وتار لە لایەن
ئهنتۆنيۆ گۆتێرێس
UN
سكرتێرى گشتى نهتهوه يهكگرتووهكان
ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت
ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە
UN
نهتهوه يهكگرتووهكان