کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە هاوبەشی لەگەڵ نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) لە ئەمڕۆ تا
٢٠ی ئاداری ٢٠٢٢ شەش سەکۆیکاری سەرباسانە لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدات. ئەم سەکۆیکارانە لایەنە تەکنیکییەکانی هۆشیاری گشتی و ئۆپەراسیۆنەکان و دابینکردن و خزمەتگوزارییە لۆجیستییەکان و تەکنۆلۆجیای زانیاری و ڕاهێنان و ڕێوشوێنەکان و ئاسایش دەگرێتەخۆ . بە درێژایی پێنج ڕۆژی دادێ، نزیکەی ٢٠٠ بەشداربوو بە یەکەوە ئەزموونەکانیان لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەخەنەڕوو و هەروەها وانەو ئالنگاریی و ڕاسپاردەکان بۆ باشترکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان لە عێراق تاوتوێ دەکرێن. دەرەنجامەکانی ئەم چالاکییانەش لەو سەکۆیکارانە دەخرێنەڕوو کە وابڕیارە لە ٢٧ تا ٣٠ی ئادار، بە بەشداریی هاوبەشانەی گەورە بەرپرسانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی)، ئەنجام بدرێن. سەرباری ئەو چاڵاکییانەش، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) هاوبەشانە چەند سەکۆیکارێکی یاسایی لە ١ تا ٢٣ی ئادار بۆ ٨٠ بەشداربوو ئەنجام دەدەن. ڕاسپاردەکان و دەرەنجامەکانیش لە سەکۆیکارێك دەخرێنەڕوو، کە لە سلێمانی ئەنجام دەدرێت.