یونامی گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی عێراقییەکان دەکات بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز و داوادەکات چەقبەستوویی سیاسیی کۆتایی پێبهێنرێت
٠٢ ئایار ٢٠٢٢
بەغدا، 2 ئایاری 2022: بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە و خۆشەویستانتان دەکەین.

ئێمە لەم بۆنە پیرۆزەدا دووپاتی گرنگیی کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی سیاسی دەکەینەوە لەپێناو بەرژەوەندی هەموو عێراقییەکاندا.
باری کەمدەرامەتی ناوخۆیی بەهۆی کاریگەرییە هەنووکەییەکانی پەتای کۆڕۆنا و گرژییە جیهانییە جیۆپۆلەتیکییەکانەوە زیاتر ئاڵۆز بووە. هەر بۆیە وڵات پێویستە ویستێکی سیاسیی پێکەوەیی دڵسۆزانەی هەبێت بۆ نەهێشتنی جیاوازییە سیاسیەکان لەپێناو پێشڤەچوون و دابینکردنی داواکارییەکانی هاوڵاتیاندا.
لە کاتێکدا کە نەتەوە یەکگرتووەکان هەر بە هاوبەشکاری هەموو عێراقییەكان دەمێنێتەوە، داوا لە هەموو سەرکردە سیاسییە عیراقییەکان دەکەین کە هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن و پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەت خێرابکەن و کاتە دیاریکراوەکانی دەستوور ڕەچاوبکەن و بەبێ دواکەوتن ڕەزامەندی لەسەر پێکهێنانی حکومەتێك بدەن کە بتوانێت بە خێرایی و بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە بەدەم ئەو لیستە دوورودرێژەی کاری لەپێشینەی ناوەخۆیی عیراق بچێت کە هێشتا کاریان لەسەر نەکراوە.
هیوای ئاشتی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی و تەندروستباشی بۆ ئێوە و خۆشەویستانتان دەخوازین.
جەژنتان پیرۆزبێت.