لێدوانی ڕۆژنامەوانی

پارەدان بە شێوازێکی ئاسان (نەرم) لە سویدەوە یارمەتیی پرۆگرامی خۆراكی جیهانیی دەدات بۆ پێشکەشکردنی کۆمەکی ڕزگارکردنی ژیان بۆ بەهانەوەچوونی خێزانە ئاوارەکان لە عێراق

٢٠ ئایار ٢٠٢٢

بەغدا - وا بڕیارە پرۆگرامی خۆراکی جیهانیی لە عێراق یەك ملیۆن دۆلار وەربگرێت لە کۆی 91.6 ملیۆن دۆلار کە حکومەتی سوید هاوبەشیی پێکردووە  لە دارایی دانی جیهانیی بە شێوازێکی ئاسان (نەرم)  بۆ ڕێکخراوەکە لە ساڵی 2022 دا.

ئەو گوژمە داراییە  دەبێتە هۆی کۆمەكکردنی 327 هەزار ئاوارەی عێراقیی وپەنابەری سوریی کە لە کەمپەکاندا نیشتەجێن لەگەڵ یارمەتییەکانی بەهاناوەچوون بۆ ڕزگارکردنی ژیان لە سەر شێوەی دابەشکردنی پارەی نەختینەیی و سەبەتە خۆراکییەکان.

لەو بارەیەوە جۆناس لۆڤین باڵیۆزی سوید لە عێراق وتی" بەهۆی ئەو ئاستانەوە لە نەبوونی ئاساییشی خۆراكی جیهانیی کە پێشتر بەوجۆرە نەبوون و  ئەمڕۆ دەیانبینین، هەوڵەکانی پرۆگرامی خۆراکی جیهانیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی برسێتیی لە هەموو کاتێك گرنگترە". هەروەها وتی "ئێمە پێشوازی لەم بەخشینە دەکەین بۆ یارمەتیدانی ئاوارەکان و پەنابەرە دۆخناسکەکان لەم کاتە سەختانەدا کە پێویستیان بە پشتیوانیی لە دواکەوتن نەهاتووی ئێمە هەیە و هیوادارین ژمارەیەکی زۆرتری کۆمەك بەخشان ڕۆڵی خۆیان ببینن".

ئەم جۆرە هاوبەشییە فرەلایەنە دەبێتە مایەی زامنکردنی ئەوەی پرۆگرامی خۆراکی جیهانیی توانای بڕیاردانی چارەنووسسازی هەیە پەیوەست بە دارایی دانی بواری کارکردن وتەرخانکردنی داراییەکان بۆ ئەو شوێنانەی زۆرترین پێویستییان هەیە.

ئەم کۆمەککردنە لە کاتێکدا دێت کە پرۆگرامی خۆراکی جیهانیی وهاوبەشەکانی لە عێراق ڕووبەڕووی کورتهێنانی دارایی دەبنەوە بەهۆی تێچوونە بەرزەکانەوە.

هەروەها دەبێتە هۆی بەردەوام بوونی ژمارەیەکی زۆری ئاوارەکانی عێراق لەسەر وەرگرتنی یارمەتیی چونکە بەرزبوونەوەی نرخەکانی بابەتە خۆراکییەکان ئەرکی دابینکردنی بژێویی ژیان قورستر دەکات.

هاوکات عەلی ڕەزا قوڕەیشی، نوێنەری پرۆگرامی خۆراکی جیهانیی لە عێراق وتی " سەرەڕای هەنگاوە بەردەوامەکانی وەرچەرخانی عێراق بەرەو گەشەپێدان  وسەقامگیریی، بەڵام پێداویستییە مرۆییەکان بە ڕاستییەکی  بینراو دەمێننەوە". ئەوەشی وت کە " سەدان هەزار کەس یارمەتیی لە پرۆگرامی خۆراکی جیهانیی وەردەگرن لە کەمپەکاندا لەسەر بنەمای ئاستەکانیان لەڕووی نەبوونی ئاساییشی خۆراكەوە. لە کاتێکیشدا ناتوانرێت ئاشتییەکی هەمیشەیی وهەلومەرجی گەڕانەوە لەو  ئاوارەییەی ماوەیەکی زۆری پێچوو مسۆگەر بکرێت ، دەبێت پێداویستییە هەنووکەییەکانی ئاسایشی خۆراك بۆ ڕزگارکردنی ژیان و پاراستنی ئاشتیی و تەبایی دابین بکرێن".

ئێستا پرۆگرامی خۆراکی جیهانیی لە عێراق دەتوانێت بەردەوام بێت لە پێشکەشکردنی یارمەتیی لە چوارچێوەی یەکێك لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی وەڵامدانەوەی بۆ قەیرانەکانی ئەم وڵاتە  لەگەڵ کارکردن لەسەر بەهێزکرنی چالاکییەکانی بنیاتنانی توانای خۆڕاگریی کە دەبنە هۆی باشکردنی بژێویی ژیان و زامنکردنی توانای کەسانی لاواز بۆ پەیداکردنی داهات بۆ خۆیان و خێزانەکانیان.

ئەو چالاکییانەش بریتین لەپشتیوانیکردنی جووتیاران لەڕێگەی ڕاهێنان ودابینکردنی کەرەستە کشتوکاڵییەکان وشارەزایی وڕاهێنانی پیشەییەوە بۆ گەنجان وپشتیوانیکردن لە حکومەتی عێراق بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی نیشتمانیی بۆ پێدانی خۆراکی قوتابخانە بۆ منداڵان. لەگەڵ ئەوەشدا جەختکردنەوە هەیە لەسەر چاکسازیی سیستەمەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتیی لە عێراق و تۆکمەتر کردنیان لەوانە پێدانی کاری لە پێشینە بەو خێزانانەی لەوپەڕی دۆخناسکیدان  لەگەڵ بایەخ پێدانێکی  تایبەت بە سیستمی بەشە خۆراکی مانگانە کە زۆرینەی دانیشتوانی عێراق لەخۆدەگرێت.

پرۆگرای خۆراكی جیهانیی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان گەورەترین رێكخراوی مرۆیی جیهانە کە چالاکییەکانی ڕزگارکردنی ژیان ئەنجام دەدات لە بارە  لەناکاوەکاندا و یارمەتییە خۆراكییەكان بەكاردەهێنێت بۆ زەمینە خۆشکردن بەرەو ئاشتیی وئارامیی وخۆشگوزەرانیی بۆ ئەو کەسانەی سەرپێی خۆیان دەکەونەوە لە ململانێ وکارەساتەکان وكاریگەرییەکانی گۆڕانی ئاو وهەوا.

 

  لە تویتەر لە گەڵماندا بن  @WFP_Iraq @wfp_mena @wfpgovts

Saif al-Tatooz

سەیف ئەلتاتوس

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان
Sharon Rapose

شارۆن راپۆس

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان و راپۆرت

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت