لێدوانی ڕۆژنامەوانی

کارنامەی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەپێی ڕێککەوتنی نوێ لەگەڵ دەستەی دەسپاکی بەهێزتر بوو

١٩ حوزەیران ٢٠٢٢

هەولێر، هەرێمی کوردستان، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢- ئەمڕۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستانی عێراق یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان بۆ بەهێزکردنی چوارچێوەی یاسا و ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی نوێکردەوە و هەروەها بۆ بەرزکردنەوەی توانای لێکۆڵینەوەکانیان بەگوێرەی بنەما و ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.

یاداشتنامەی سێ ساڵە چوارچێوەیەکی هاوکاری نێوان هەردوو هاوبەشەکە لەژێر ژمارەیەک بواردا دابین دەکات، لەوانە دەستنیشانکردنی بۆشاییەکانی یاساکان بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و دواتر پەرەپێدانی یاسادانان بەگوێرەی رێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی گەندەڵی، بەرزکردنەوەی چوارچێوەی ستراتیژی دژە گەندەڵی، و بەهێزکردنی ڕۆڵی بەشی لێکۆڵینەوەکانی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستانی عێراق.

دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستانی عێراق گوتی :"ئێمە لە دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان، لە چالاکییەکانی ڕۆژانەماندا چەندین ئاڵینگاریمان هەیە. لێرەوە، هەبوونی بەشداربوو و لایەنگری بەرچاو، کە ئامادەن هاوکاریمان بکەن– بەهایەکی ڕاستەقینەیە. بەردەوامبوون لەسەر هاوکاری لەگەڵ هاوبەشی درێژخایەنمان بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان بریتییە لە بەهێزکردنی چوارچێوەی یاسایی و ستراتیژییەکانی دژە گەندەڵی لە دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستانی عێراق و باشترکردنی تواناکانمانە بەگوێرەی رێبازە جیهانییەکان."

خاتوو باربارا ئیگەر، سەرۆکی بەشی هاوکاری لە شاندى یەکێتی ئەوروپا لە عێراق جەختی لەوە کردوە، كە "یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نوێکراوە، نیشانەی پابەندبوونی بەردەوامی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستانە بۆ جێبەجێکردنی پابەندبوونە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی عێراق خۆی و وەڵامدانەوەی چاوەڕوانییە ڕوونەکانی هاوڵاتیانی عێراق. من پێشوازی لەم هەنگاوە دەکەم و چاوەڕێی هاوبەشییەکی بەردەوام دەکەم لە ژێر ئەو پڕۆژەیەی کە یەکێتی ئەوروپا کۆمەکی دارایی بۆ دابین کردوە، بە قازانجی عێراق و گەلەکەی."

لەو بارەیەوە خاتوو زێنە عەلى ئەحمەد، نوێنەرى نیشتەجێى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، دەڵێت: "کارنامەیەکی بەهێزی دژە گەندەڵی و قۆڵی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی بە مانای زیادکردنی شەفافیەت و لێپرسینەوە دەبێت، هەروەها بەڕێوەبردنی دادپەروەری کاراتر دەكات بەگوێرەی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان. ئێمە زۆر خۆشحاڵین بە نوێکردنەوەی ئەم پابەندبوونە لەگەڵ دەستەی دەسپاكى  هەرێمی كوردستانی عێراق كە یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەڕاندنەوەی متمانەی گشتی بۆ ئەو دامەزراوانەی کە خزمەتیان دەکەن."

ئامانجەکانی ئەم یاداشتنامەیە دەکەوێتە چوارچێوەی پڕۆژەى دەستپێشخەری ناوبژیوانى و بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵی لە عێراق کە لە ئێستادا لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە كۆمەكی دارایی بۆ دابینكراوە، و لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان جێبەجێ دەکرێت.

زانیاری زیاتر لەسەر پڕۆژەى دەستپێشخەری ناوبژیوانى و بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵیلە م لینكەدا بخوێنەرەوە.

Fay Daoud

فه‌ى داوود

به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان
سه‌رۆك تيم، راگه‌ياندن و په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت