لێدوانی ڕۆژنامەوانی

نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق خاتو جیێنین هێنیس پلاسخارت: جەژنی قوربان دەرفەتێکە بۆ عێراقییەکان کە کۆتایی بە ناکۆکییەکانیان بهێنن

٠٨ تەمووز ٢٠٢٢

بەغدا، ٨ی تەموزی ٢٠٢٢ : ئەمساڵ جەژنی قوربان، کە جەژنی قوربانیکردنە لای موسڵمانان، لە کاتێکی هەستیاردا بۆ عێراقییەکان دێتەوە.

لەڕووی نەریتەوە، قوربان جەژنی لێبوردن و چاکەکردن و نیشاندانی سۆز و ئاهەنگگێڕانە. ئەم چەمکانەش لەمساڵدا لەهەموو کاتێک زیاتر گرینگترن بەتایبەتی کە وڵات بەدەست ناکۆکیی سیاسیی توند  و خۆڵبارینی ناوەناوە و شەپۆلی تازەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و گرژیی جیهانییەوە دەناڵێنێت کە کاریان کردووەتە سەر ژیانی ڕۆژانەی عێراقییەکان بەگرتنەخۆی ئاسایشی خۆراکیشەوە.

لە لایەکی ترەوە، جەژنی قوربان هەلی ئەوە دەڕەخسێنێت کە خەڵک بەیەکەوە کۆببنەوە و دڵیان بۆ یەکتر بکەنەوە هەوڵیش بدەن کە جیاوازییەکانیان ببڕن. من دڵنیام کە خەڵک دەتوانن بەم گیانەوە بەسەر ئەو ئاڵنگارییانەدا زاڵ بن کە رووبەڕوویان دەبنەوە. هیوادارم کە چینی سیاسیش قوربانیی پێویست بدەن لە پێناو ئایندەی وڵات و کۆمەڵگاکانیاندا بۆ ئەوەی هەموو عێراقییەكان بە یەکگرتووییەوە بەرەو ئایندەیەکی گەشتر بچن.

لەگەڵ هیوامان بۆ ئاشتی و تەندروستیی باش.

جەژنتان پیرۆز بێت .

Samir Ghattas

سه‌مير غه‌تتاس

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
وته‌بێژ / به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگەی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و ڕاگەیاندن

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت