لێدوانی ڕۆژنامەوانی

سکرتێری گشتی کلاودیۆ کۆردۆنی ئیتاڵی وەکو جێگری نوێنەری تایبەتی لە عێراق دامەزراند

١١ تەمووز ٢٠٢٢

ئەمڕۆ، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزراندنی کلاودیۆ کۆردۆنی ئیتاڵی وەکو جێگری نوێنەری تایبەتی خۆی بۆ کاروباری سیاسی و یارمەتی هەڵبژاردنەکان لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق ڕاگەیاند.

 

بەڕێز کۆردۆنی شوێنی خاتوو ئینگیبیۆرگ سۆلرون گیشلادۆتیری ئایسلەندی دەگرێتەوە کە لەم دواییە ئەرکەکانی کۆتایی هات. لە لای خۆشیەوە، سکرتێری گشتیی سوپاسی خاتوو گیشلادۆتیری  کرد بۆ خزمەتەکەی لە نەتەوە یەکگرتووەکان.

شایانی باسە بەڕێز کۆردۆنی ئەزموونێکی ٣٥ ساڵەی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و  مافەکانی مرۆڤ و یاساکانی مرۆیی لەگەڵ خۆیدا هێناوە. ئەو لە ساڵی 2017 ەوە بەڕێوەبەری ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەهاناوەچوون و کارپێکردنی پەنابەرە فەلەستینییەکان لە ڕۆژهەڵاتی نزیک ((UNRWA) بوو لە لوبنان هەروەها بۆ ماوەیەکی کورتیش ئەو لە لوبنان هەماهەنگیکاری نیشتەجێ و مرۆیی بووە. پێشوو تریش لەماوەی نێوان (٢٠١٣-٢٠١٧) پۆستی بەڕێوەبەری بەشی مافەکانی مرۆڤ دادوەریی ڕاگوزاری و سەروەری یاسای هەبوو لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پشتگیریی لیبیا (UNSMIL) و هەروەها نوێنەری کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤیش بووە لەم وڵاتەدا. زووتریش، بەڕێز کۆردۆنی لەگەڵ سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ داوەریی ڕاگوزاری (ICTJ) کاری کردووە و زیاتر لە ٢٥ ساڵیش لەگەڵ ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی کاری کردووە و چەندین پۆستی جۆراوجۆری بەڕێوەبردووە و لە ساڵی ٢٠١٠ و بۆ ماوەی شەش مانگ و بە شێوەیەکی کاتی سکرتێری گشتی ئەم ڕێکخراوە بووە. لە ماوەی ١٩٩٧-١٩٩٨، سەرۆکی نووسینگەی مافەکانی مرۆڤ بوو لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بۆسنیا و هەرزەگۆڤینا(UNMIBH).

بەڕێز کۆردۆنی لە زانکۆی ساپێنزا لە شاری ڕۆما بڕوانامەی لە یاسادا وەدەستهێناوە و لە زانکۆی جۆرج تاون لە شاری واشینتۆن بڕوانامەی ماستەری لە لێکۆڵینەوەی ئەدەبی عەرەبی بەدەست هێناوە. بەڕێز کۆردۆنی بە زمانەکانی ئینگلیزی و فەرەنسی و ئیتاڵی و عەرەبی قسە دەکات.

نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

UN
نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت