لەچوارچێوەی پڕۆژەی هاوکاریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردندا، نووسینگەی هاریکاریی هەلبژاردنی یونامی ڕاهێنانێکی لە ٣-٥ی تەموزی ٢٠٢٢
بۆ کارمەندانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و نووسینگەکانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان، کە لە پەیوەندییەکان و گەیشتن بە جەماوەر بەرپرسن، ئەنجام دا.
ڕاهێنانەکەش لەژێر سەرباسی "پلانی تێگەیشتن لە پەیوەندی و گەیشتن بە جەماوەر و خۆگونجاندن لەگەڵ کەش و هەوای ناوچەکە" بوو کە بابەتەکانی وەک زانیاریی بنەڕەتی سەبارەت بە وشیاری و پلانی گەیشتن بە جەماوەر و گونجاندنی لەگەڵ دۆخی ناوچەکە و پەرەدان بە پەیامناردن بۆ خەڵکی جۆراوجۆر و گرینگیی ئەنجامدانی هەڵمەتی سەرتاسەری و داڕشتنی ستراتیژی پەیوەندی و گەیشتن بە جەماوەری لەخۆگرتبوو .
لە لایەکی ترەوە، ڕاهێنانەکە هەلی بۆ بەشداربووان نووسینگەی هەڵبژاردنی پارێزگاکان رەخساند بۆ بەیەکەوە کارکردن لەسەر ئەرک و راهێنانەکان و دروستکردنی ستراتیژ و دانانی کاتبەندی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و هەروەها دانانی پەیامی وشیاریش. ڕاهێنانەکە هەروەها دەرفەتیش بوو بۆ کارمەندانی نووسینگەکانی هەڵبژاردنی پارێزگاکانیش بۆ شیکارکردنی ئەو ئاڵنگارییانەی کە لەکاتی گەیشتن بە جەماوەر رووبەڕوویان دەبنەوە.
لای خۆشییەوە، "بەشی گەیشتن بە جەماوەر" ی کۆمیسیۆن ئەو دەرفەتەیان بۆ تاوتوێکردنی
پێویستییەکان قۆستەوە و لەگەڵ خستنەڕووی چەندین بیرۆکە بۆ بەهێزکردنی توانای کارمەندان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.