نووسینگەی مەیدانی هاوکاری هەڵبژاردن لە کەرکوک سەکۆیکارێکی دوو ڕۆژەیان بە ناونیشانی 'ڕەچاوکردنی چەمکی جێندەر لە هەڵبژاردنەکان' لە کەرکوک ڕێکخست.
نووسینگەی مەیدانی هاوکاری هەڵبژاردن لە کەرکوک سەکۆیکارێکی دوو ڕۆژەیان بە ناونیشانی 'ڕەچاوکردنی چەمکی جێندەر لە هەڵبژاردنەکان' لە کەرکوک ڕێکخست.
ئەو بابەتە تایبەتانەی لە سەکۆیکارەکە گفتوگۆیان لە سەرکرا هۆکاری جێندەر بوو لە هەڵبژاردنەکان و یاسای هەڵبژاردن، کۆتای ئافرەتان و توندوتیژی ئەنجامدراو بەرامبەر بە ئافرەتان لە هەڵبژاردنەکان.
بەشداربووانی سەکۆیکارەکە فێری جیاوازیەکان بوون لە سەر ئەزموونەکانی پیاوان و ئافرەتان لە پرۆسەکانی هەڵبژاردن، بە جەختکردنە سەر گرنگی بەشداری ئافرەتان لە پرۆسەکانی هەڵبژارن و بنیاتنانی دیموکراسیەت، پێشکەشکردنی ئامرازەكان بۆ کارمەندانی نووسینگەی هەڵبژاردنی پارێزگاکان بۆ شیکردنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن و هەڵبژاردنەکان لە دیدیکێکی جێندەریەوە.
16 کارمەندی نووسینگەی هەڵبژاردنی پارێزگای کۆمسیۆن لە سەکۆیکارەکە 16 بەشدار بوون ، شەشیان ئافرەت بوون. بەشداربووان هەر یەک لە بەڕێوەبەری نووسینگەی هەڵبژاردنی پارێزگا و جێگرەکانی لەخۆگرت بوو لەگەڵ نوێنەرانی بەشی ڕاهێنان، دارایی، تۆمارکردنی دەنگدەران، سەرچاوە مرۆییەكان، لۆجستی، ڕاگەیاندن و ئاسایش.