لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ئەندامانی پەرلەمان و بەرپرسانی حکومەت و ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ بەهێزکردنی پاراستنی کۆمەڵایەتی و مافەکانی کار لە هەرێمی کوردستان

١٤ ئەیلوول ٢٠٢٢

به پاڵپشتی یه كێتی ئه وروپا، به رپرسان ڕاوێژكارییه كیان له باره ی ڕه شنووسی یاسای كار و ڕه شنووسی یاسای ده ستەبرى كۆمه ڵایه تی ئه نجامدا، دواتر ڕاهێنانێكیان له سه ر حوكمڕانی ده ستەبرى كۆمه ڵایه تی به ئامانجی به هێزكردنی تواناكانی لایه نه په یوه ندیداره كان له بواری ده ستەبرى كۆمه ڵایه تیدا به ڕێوه چوو.

دھۆک، ھەرێمی کوردستانی عراق ( هەواڵى ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی) ڕێکخراو ی کار لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ بە هێزکردنی پاراستنی کۆمەڵایەتی و مافی کار بۆ کرێکاران لە هەرێمی کوردستان ،زنجیرەیەک چالاکیی ئەم هەفتەیە لە دهۆک لەگەڵ ئەندامانی باڵای پەرلەمان و نوێنەرانی حکومەت بەڕێوەچوو .

وۆرکشۆپێکی ڕاوێژکاری  دوو ڕۆژی  بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژە یاسای کار و یاسای  ده ستەبرىکۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و گرنگی دەرکردنیان لە بەرزکردنەوەی ژینگەیەکی گونجاوی کارکردن لە هەرێم بەڕێوەچوو 

لە چالاکییەکەدا نوێنەرانی باڵا ئامادەبوون ،کەتێیاندا سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دکتۆرە رێواز فايق وجێگری وەزیری  کارو کاروباری کۆمەڵایەتی خاتوو زەکیە سەید ساڵح جێگری  ونوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی و ڕێکخەری نیشتەجێی نەتەوە یەکگرتووەکان و  ڕێکخەری نیشتەجێی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخەری مرۆیی بۆ عێراق خاتوو ئیرینا ڤۆخاچکۆڤا-سۆلۆرانۆ و ڕێکخەری گشتی ڕێکخراوی کار بۆ عێراق دکتۆرة مها قطاع.

خاتوو  زەکیاساڵح  بریکاری  وەزارەتی کار وتی: "یاسای کرێکاران زۆر گرنگە چونکە بەشێکی زۆری کۆمەڵگا دەگرێتەوە و مافی کرێکاران و خاوەنکارەکانیان  ڕێکدەخات" " ئەم وۆرکشۆپە لە نێوان وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و ئەندامانی پەرلەمان و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار بەڕێوەدەبات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەم یاسایە لە پیش یەکەم گفتوگۆ لە پەرلەماندا "

خاتوو ڤۆخاچکوڤا سۆلۆرانۆ جەختی لەسەر گرنگی پەسەند کردنی یاسای کار و ده ستەبرى کۆمەڵایەتی کردەوە و گوتی " ئەوان بڕبڕەی پشتەوەی پێکهاتەی کۆمەڵایەتین کە یارمەتی باشترکردنی مافەکانی کار دەدەن بۆ کاری شایستەتر و باشتر"

بەپاڵپشتی یەکێتی ئەوروپا ، ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی  لەگەڵ پێکهێنەرە سێ قولیەکانحکومەت و خاوەنکار و نوێنەرانی کرێکاری  و  هەروەها پەرلەمانتاران کاردەکات بۆ پێداچونەوە بە ڕەشنووسی یاسای خانەنشینی و ده ستەبرىکۆمەڵایەتی کە ئێستا لەپەرلەمان دایە.  پێشکەوتنە سەرەکییەکان بە پێی ڕەشنووسی یاساکە بریتین لە درێژکردنەوەی ڕووماڵکردن بۆ کرێکارانی کەرتی نافەرمی، خۆبەخشەکان، و خاوە ن کارەکان. هەروەها یارمەتی نوێ بە هەموو کرێکارانی کەرتی تایبە ت دەناسێنێت، چ فەرمی و چ نافەرمی، وەک منداڵبوون و بێ کاری .

یاسای کار پەیوەندیەکانی دامەزراندن و گرێبەستەکان و بارودۆخی  کارکردن و مافی کرێکاران لە کەرتی تایبەتدا ڕێکدەخات. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار پشتگیری تەکنیکی پێشکەش دەکات لە پێداچوونەوەی یاسای کار بۆ دڵنیابوون لەوەی کە یاساکە بە ستانداردی نێودەوڵەتی و باشترین  پراکتیکەکاندا  دەگونجێت .

دکتۆرة مها قطاع ڕێکخەری گشتی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتیوتی: "بەهێزکردنی پاراستنی کۆمەڵایەتی و حوكمرانى کار لە ئەولەویەتی سەرەکی  بەرنامەی  ولاتی کاری  شایستەن کە لەلایەن رێکخراوی نێودەوڵەتی کارو پێکهێنەرەکانیەوە واژۆ کراوە وکە ئامرازی سەرەکی ڕێکخراوی کار و کارنامەیە لە جێبەجێکردنی کارنامەی کاری شایستەدا.."وۆرکشۆپەکانی ئەم هەفتەیە بە مەبەستی فراوانکردنی پاراستنی یاسایی و گەرەنتی بۆ کرێکاران و باشترکردنی ژینگەی بازرگانی لە هەرێمی کوردیستان"

هاوتەریب لەگەڵ چاکسازی یاسادانان،  ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی لەگەڵ هاوبەشان کاردەکات بۆ بنیاتنانی توانای لایەنە پەیوەندیدارەکان لە جێبەجێکردنی ئەم یاسایانەدا و ڕێگەدان بە گەیاندنی باشتری خزمەتگوزاری پەیوەندیدار بە دامەزراندن، ئەویش ئەوانەی کە پەیوەندیان بە ده ستەبرىکۆمەڵایەتیەوە هەیە

دواتر وۆرک شۆپی دوو ڕۆژەی ڕاوێژکاری و ڕاهێنانی تەکنیکی بۆ ئەندامانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی حکومە ت لەبارەی حوکمڕانی دەستەبەری کۆمەلایەتی بەڕێوەچوو.

بەڕێز  بژار خالد، سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، وتی: "دانیشتنەکانی تایبەت بە حوکمرانی ده ستەبرى کۆمەڵایەتی لەکاتی خۆیدا بۆ  چونکە یارمەتیدەرمان دەبێت بۆ دەستنیشانکردنی هەندێک لە پرسە کارگێڕییەکانی پەیوەست بە جێ بەجێکردنی یاسای نوێی دەستەبەری کۆمەڵایەتی". "ئێمە پێشوازی لەم دەستپێشخەرییە زۆر لە کاتی خۆی دا دەکەین کە لەلایەن ڕێکخراوی کار لەم قۆناغە گرنگەدا هاتۆتە ئاراوە."

ڕاهێنانەکە بە هاوکاری لەگەڵ ناوەندی ڕاهێنانی نێودە وڵەتی ڕێکخراو ی کار ( ILO-ITC )ئەنجامدرا، ڕاهێنانەکە دوو ڕۆژە کۆمەڵێک بابەتی گرتە وە. لەوانە چەمک و بنەماکانی پەیوەست بە پاراستنی کۆمەڵایەتی؛ پارەدارکردنی پاراستنی کۆمەڵایەتی؛ حوکمڕانی دامەزراوەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی؛ هەڵسەنگاندن، پلاندانانی ستراتیژی، بەڕێوەبردنی مەترسی و ستانداردی خزمەتگوزاری؛ و تەکنەلۆژیا و سەرما یەی مرۆیی.

Nisreen Bathish

نه‌سرين به‌تحێش

رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كار
راوێژكارى په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كار
رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كار

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت