بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی مامۆستایانەوە، هەزار مامۆستا لە قادیسیە ڕاهێنانەکانیان لەسەر تەكنەلۆژیای پەیوەندی و زانیاری فێربوونی دوور بە دوور (رێگاكانی وانەووتنەوەی ئەلیکترۆنی) کۆتایی پێدەهێنن
٠٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢
ڕاهێنانی رێگاكانی وانەووتنەوەی ئەلیکترۆنی کە لە ئێستادا لە ٤ پارێزگای عێراق کۆتایی پێدەهێنرێت، ٤ هەزار مامۆستا دەگرێتەوە، کە فێری شێوازی فێرکردن و فێربوونی ئۆنلاین دەكرێن، بۆ برەودان بە توانا ئەلیکترۆنییەکانیان لە پێناو پاڵپشتیکردنی منداڵان لە کاتی قەیرانەکاندا.
قادیسیە، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ – بەبۆنەی ئاهەنگی ڕۆژی جیهانی مامۆستایان لە ٥ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە لە پارێزگای قادیسیە کۆتایی بە ڕاهێنانی 1000 مامۆستا هێنا لەسەر فێربوونی تەكنەلۆژیای پەیوەندی و زانیاری فێربوونی دوور بە دوور (رێگاكانی وانەووتنەوەی ئەلیکترۆنی)، ئەم راهێنانەش لەلایەن یونیسێف و یونسکۆوە و لەسەر بودجەی یەکێتی ئەوروپا جێبەجێكرا. ئەم 1000 مامۆستایە بەشێکن لە دەستپێكی ڕاهێنانێك كە 4000 مامۆستا دەگرێتەوە كە لەسەروبەندی كۆتاییهێنانن بە ڕاهێنانەکانیان لەسەر رێگا پەرەپێدراوەكانی وانەووتنەوەی ئەلیکترۆنی لە چوار بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەدا(بەسرە، قادیسیە، زیقار و ڕەسافە 3).
ئامانجی سەرەکی پرۆگرامەكە بریتییە لە بەکارهێنانی رێچكە كارلێككارەكانی فێرکردن و فێربوونی ئەلیكترۆنی، لە پێناو برەودان بە توانا ئەلیکترۆنییەکانی مامۆستایان، تاوەكو بتوانن زانیارییە تازە بەدەست هێنراوەکان جێبەجێ بکەن بۆ پشتگیریکردنی منداڵان لە کاتی قەیرانەکاندا.
شیما سێنگوپتا، نوێنەری یونیسێف لە عێراق رایگەیاند ٤” هەزار مامۆستا لە سەروبەندی ئەوەدان کۆتایی بەم راهێنانە بهێنن، ئەمەش قۆناغێكی گرنگە لە بەهێزكردن و پتەوكردنی سیستەمی پەروەردەی عێراق، لەرێگەی دابینکردنی ئامرازی دیجیتاڵی بۆ مامۆستایان بۆ دەستەبەركردنی پەروەردەیەكی گشتگیر و كواڵیتی بەرز، تەنانەت لەو کاتانەشدا کە ڕەنگە فێربوونی ڕووبەڕوو دووچاری دژواری بێتەوە بەهۆی مەترسی سروشتییەكان یان مرۆڤكردەكانەوە. با ڕۆژی جیهانی مامۆستایان ببێتەمایەی دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی یونیسێف بە پشتگیریکردنی وەزارەتی پەروەردە بۆ گرتنەبەری رێگاكانی وانەووتنەوەی ئەلیکترۆنی وەک ئامرازێکی ستراتیژی بۆ هەموو مامۆستایەک لە عێراقدا. “
بە لەبەرچاوگرتنی ڕۆڵی سەرەکی مامۆستایان لە دەستەبەركردنی فێرکردن و فێربوونی کوالیتی بەرز، ئەوا لە ساڵی 1994 ، یونسکۆ 5ی تشرینی یەکەمی وەک ڕۆژی جیهانی مامۆستایان ڕاگەیاند. پرس و دروشمی ئەمساڵ بریتییە لە "گۆڕینی پەروەردە لە مامۆستایانەوە دەست پێدەکات."
پاۆڵۆ فۆنتانی، بەڕێوەبەر و نوێنەری یونسکۆ لە عێراق رایگەیاندا: ” یونیسكۆ لە عێراقدا، پاڵپشتی وەزارەتی پەروەردە دەکات بۆ بەهێزکردنی زانیاری و لێهاتوویی و كارامەیی مامۆستایان لە پەیوەندیدا بە تەكنەلۆژیای پەیوەندی و زانیاری فێربوونی دوور بە دوور بۆ مسۆگەرکردنی بەردەوامی فێربوون لە کاتی سەرهەڵدانی هەر بارودۆخێكی لەناکاوی وەک کۆڤید-١٩، کە ڕەنگە رێگر بێت لە دەستڕاگەیشتن بە فێربوونی روبەڕوو. یونسکۆ پشتیوانی هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی، بەتایبەتی یەکێتی ئەوروپا، خستۆتەگەڕ بۆ چالاککردنی پلاتفۆرمی فێربوونی ئەلیكترۆنی، رێچكە و ئامرازەکانی فێربوونی تێکەڵاوی بۆ مامۆستایان هێناوەتەئاراوە و بە هاوبەشی لەگەڵ یونیسێفدا پشتیوانی لە دەستەبەركردنی ڕاهێنان بۆ 4000 مامۆستا دەكات.“
ڕاهێنانی رێگاكانی وانەووتنەوەی ئەلیکترۆنی، کە كراوەتە بەشێك لە سیستەمەكانی زانیارییەكانی بەڕێوەبردنی پەروەردە، و پلانەکانی کەرتی پەروەردە لە ئاستی پارێزگاکان، کە لەلایەن یونسکۆ و یونیسێفەوە پاڵپشتیان لێدەكرێت، بەشێکی سەرەکی ئەو کارە هاوبەشانەن كە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەدا ئەنجام دەدرێن، و پاڵپشتی دەكرێن لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە بۆ بەهێزکردنی سیستەمەکان و بنیاتنانی توانای سیستەمی پەروەردە لە عێراقدا.
لەبارەی یونیسكۆوە
لە ئاستی جیهانی و لە عێراقدا، ئەرکی یونسکۆ بەشداریکردنە لە بنیاتنانی کولتوری ئاشتی، بنبڕکردنی هەژاری، گەشەپێدانی بەردەوام و گفتوگۆی نێوان کولتوورەکان لەڕێگەی پەروەردە، زانستەکان، کولتوور، پەیوەندی و زانیارییەوە.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر یونسکۆ سەردانی ئەم لینكە بكە: https://www.unesco.org/en
بەدواداچوون بۆ یونیسكۆ لە عێراق بكە لە رێ وێبسایت، تویتەر و فەیسبووكەوە.
لەبارەی یونیسێفەوە
یونیسێف لە هەندێ لە دژوارترین شوێنەكانی جیهاندا كار دەكات، تاوەكو بەو منداڵانەی جیهان بگات كە دووچاری زۆرترین بێبەشبوون بوونەتەوە. لە زیاتر لە 190 وڵات و ناوچەدا، كار بۆ هەموو منداڵێك دەكەین لە هەموو شوێنێك، ئەویش لە پێناو بنیاتنانی جیهانێكی باشتر بۆ هەمووان.
بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی یونیسێف و كارەكانییەوە سەردانی ئەم لینكە بكەن: www.unicef.org
بەدواداچوون بكەن بۆ یونیسێف لە ئینستگرام، تویتەر و فەیسبووك و یوتیوب