لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ساڵێك دوای هەڵبژاردنە بەزەحمەت دەستکەوتووەکە: ئێستا کاتی کردارە

١٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢

بەغدا، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢- ساڵێك لەمەوبەر، عێراقییەکان بە ئومێدی هێڵکاری داهاتوویەکی نوێ بۆ وڵاتەکەیان چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان. هەڵبژاردنێکی بە زەحمەت بوو، بەهۆی فشارە گشتیەکانی خۆپیشاندانەکانی سەرتاسەری وڵاتەوە هاتە ئاراوە کە تێیدا سەدان گەنجی عێراقی گیانیان لەدەستدا و هەزاران کەسیش برینداربوون. بەداخەوە ئەم هەنگاوە دیموکراسییە سیاسەتی دابەشکەری بەدوای خۆیدا هێنا و بێهیوایییەکی تاڵی گشتی بەدوای خۆیدا هێنا.

ئەمڕۆ عێراق کاتێکی کەمی لەبەردەستدا ماوە. قەیرانی درێژخایەن ناسەقامگیری زیاتر دێنێتە کایەوە و ڕووداوەکانی ئەم دواییەش بەڵگەی ئەوەن. جگە لەوەش مەترسی لەسەر بژێوی خەڵك دروست دەکات. پەسەندکردنی بودجە بۆ ساڵی ٢٠٢٣ پێش کۆتایی ساڵ زۆر گرنگە.

 

لە چەند هەفتە و مانگی ڕابردوودا هەوڵی بێوچان درا بۆ ئەوەی هەموو لایەنەکان دەست بکەن بە هەنگاونان بەرەو سەقامگیری سیاسی، بەڵام بێ ئەنجام بوو. ئێستا کاتی ئەوە هاتووە چینی سیاسی بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرێت و وشە لەگەڵ کرداردا بگونجێنێت.

 

پێویستە هەموو لایەنەکان بەبێ مەرجی پێشوەختە بەشداری لە دیالۆگدا بکەن. لەڕێگەی سازانەوە دەبێت بەکۆمەڵ لەسەر دەرەنجامە سەرەکییەکان ڕێکبکەون بۆ دووپاتکردنەوەی وتەکانیان، کە خزمەتکردنی پێداویستییەکانی گەلی عێراقە و دامەزراندنی حکومەتێکی تەواو بەهێز و کاریگەرە. ئێستا کاتی کردارە.

جان عەلەم

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندن و جێگری وتەبێژی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق

نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت