لێدوانی ڕۆژنامەوانی

رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی عێراق ڕێککەوتننامەی هاوکاری و هەماهەنگی بۆ پاڵپشتیکردنی جێبەجێکردنی یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی واژۆدەکەن

١١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢

بەغدا – لە ١٠ی تشرینی یەکەم دا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ڕزگاربووان-ی سەر بەوەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی عێراق ڕێککەتننامەیەکیان لەگەڵ ڕێکخراوی (IOM) دا واژۆکرد کە ئامانج لێی پاڵپشتیکردنی جێبەجێکردنی یاسای ڕزگاربووانی ئێزدییە (YSL) کە لە ٢٠٢١ دەرچووە.

 

یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی (YSL) چوارچێوەیەکی کاری داڕشتووە بۆ پێدانی پاڵپشتی ماددی و دارایی و جۆرەکانی دیکەی پاڵپشتی تا باری لاسەنگی ڕزگاربووانی ژێردەستی داعش ڕاستبکاتەوە بەهۆی ئەو کارەستانە و دڕەندەییەی بەرانبەر بە کۆمەڵگەی ئێزدی، شەبەک، و مەسیحی و تورکمانەکانی عێراق ئەنجامیان دا. ئەگەرچی لەمبارەیەوە بەرەپێشچوون هەبووە لەلایەن حکومەتی عێراق، کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە، بەڵام لەگەڵ ئەمانەشدا ڕزگاربووان بەردەوام لە دۆخێک دا ن کە پێویستییەکی گەورەیان بە پاڵپشتیکردنە.

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە فەرمان و ڕاسپاردەی جێبەجێکردنی یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی دەرکردووە لەڕێگەی قەرەبووکردنەوەی کەسیی و ئەنجامدانی هەماهەنگی بۆ گرتنەبەری ڕێککاری دادیی و گێڕانەوە مافە یاساییەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو تاوان و جینۆسایدەی داعش بەرانبەر بە مرۆڤایەتی ئەنجامی دا.

 

لەچوارچێوەی ئەم ڕێککەوتنەدا، ڕێکخراوی (IOM) لە عێراق پاڵپشتی ئەنجامدانی کاروچالاکییەکان دەکات بۆ بەهێزکردنی تواناکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە و جێبەجێکردنی فەرمان و ڕاسپاردەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە لەلایەن خودی خۆیەوە، ئەمانەش لەڕێگەی بنیاتنانی توانا، ڕێنمایی تەکنیکی و هونەری، پێدانی کەرەستە و ئامراز کە بەهۆیانەوە بەڕێوەبەرایەتیە بتوانێت دەستی بە ڕزگاربووان بگات، دەستی بەو کۆمەڵگەیانەی کە زیانیان بەرکەتووە و بە کۆی گشتی هاوڵاتیان بگات. هەروەها هەردوو لایەنی واژۆکەری ڕێککەوتننامەکە پابەند دەبن بە ئاڵوگۆڕپێکردنی زانیاری و کەسانی پسپۆڕ لە پیادەکردنی بوارەکانی گێڕانەوە و گەیشتن بە چارەسەری گێڕانەوەی مافە یاساییەکان و مافەکانی مرۆڤ.

 

واژۆکردنی ئەم ڕێککەوتننامەیەش هاوکات و تەریبە لەگەڵ لەنزیکەوە هاوبەشیکردنی پێشووتر کە لەنێوان ئەم بەڕێوەبەرایەتییە و ڕێکخراوی (IOM) دا هەبووە لە چۆنیەتی پێشکەشکرنی بە پڕۆسەی ماف گێڕانەوە لەچوارچێوەی یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی (YSL) دا.

 

بەرپرس و نێردەی گشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) لە عێراق، بەڕێز جۆرجی گیگاوری، گوتی "ڕێکخراوی (IOM) لە عێراق هەر پابەند دەمێنێـەوە بە کارکردن لەگەڵ وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و ئەم بەڕێوەبەرایەتییە بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو پڕۆسەیەی کە چارەسەرەکردنی کۆستی دەروونی ڕزگاربووانی کردووەتە چەقی کارەکانی و یارمەتی ڕزگاربووان دەدات بە مافە یاساییەکانی گێڕانەوەیان بگەن بەشێوەیەکی ڕێکوپێک لەکاتی گونجاو و ماوەی دیاریکراوی خۆی دا. تا ئێستاش چەندان ڕزگاربوو هەر لە ئاوارەیی درێژخایەن دا ماونەتەوە، ئەو ڕزگاربووانەشی کە بۆ سەرماڵ و حاڵی خۆیان گەڕاونەتەوە زۆر لەوانەی کە لە ئاوارەیی دا ماونەتەوە باشترنین. بە بەنیاتنانی توانا هەم لەسەر ئاستی خۆجێی و هەمیش لەسەر ئاستی نیشتیمانی، بەیەکەوە دەتوانین بگەینە چارەسەرە هەمیشەییەکان بۆ ئەو ڕزگاربووانەی کە بەهۆی ئاوارەبوونەوە زیانیان بەرکەوتووە".

 

بەڕێز سەراب ئیلیاس، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتییەکە گوتی "لە ئێستا دا، ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ڕزگاربووان-ی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی خۆشحاڵین بە هەماهەنگیکردن و هاوکاری ڕێکخراوی (IOM). لەبەرئەوەی یاساکە دەرچووە و بەردەستە، ڕێکخراوی (IOM)یش پاڵپشتی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەکات لەڕێگەی پێدانی پسپۆڕی هونەری، کردنەوەی خول و ڕاهێنان و کەرەستە و پێداویستی و پاڵپشتی لۆجستی. ئەگەر پاڵپشتییەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) نەبووایە، ئەوا بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ئەو بەرەوپێشچوونەی لە جێبەجێکردنی یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی (YSL) دا بەخۆیەوە نەدەبینی. بەهیوای ئەوەین کە ئەو هاوکاری و هەماهەنگی و پاڵپشتیانەی ڕێکخراوی (IOM) لە داهاتووش دا هەر بەردەوام بێت".

 

ڕزگاربووان دەتوانن لەڕێگەی پێشکەشکردنی داواکاری سوودمەندی یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی (YSL) دا بن، ئەمەش بە ناردنی فۆڕمی پێشکەشکردنی داواکاری ڕاستەوخۆ لەڕێگەی پۆڕتاڵی ئنیتەرنێتی و ئۆنڵایەنیبەڕێوەبەرایەتییەکە، یان لەڕێگەی ڕێکخستنی چاوپێکەوتنی کەسی لە نووسینگەی سەرەکی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە شاری موسڵ، یا خود سەردانیکردنی هەرلقێک و نووسینگەیەکی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە شوێنەکانی دیکە، ئینجا لەکاتی چاوپێکەوتنەکە فۆڕمی پێشکەشکردنی داواکارییەکە پێشکەش بکەن.

 نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت